ئاوازدانه‌ری كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌منزیكانه گۆرانییه‌ك به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری لبنانی گۆرانییه‌كه ده‌گوترێت.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌م گۆرانییه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی لبنانی ئه‌نجام ده‌دات به ناوی (له‌یال عه‌بوود)، گۆرانییه‌كه به ناوی "ئوستاز غه‌زه‌ل"ه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌یه، تێكسته كوردییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "ده‌رباز یوونس" و تێكسته عه‌ره‌بییه‌كه‌یش له‌لایه‌ن "دیار گرگری"یه‌وه نووسراوه، "یه‌حیا مه‌وجی و هێمن حوسێن" كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌یال عه‌بوود له ساڵی 1982 له لبنان له‌دایك بووه، بۆ ماوه‌ی ١٦ ساڵ ده‌بێت له به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی فه‌ن ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و ئێسته یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی عه‌ره‌ب.