ڕۆژى سێى ئابى ساڵى 2014 چه‌كدارانى داعش هێرشێكى كتوپڕیان كرده سه‌ر ده‌ڤه‌رى شنگال و ژماره‌یه‌كى زۆرى ئێزیدییان كوشتوبڕ كرد، نزیكه‌ى 75 هه‌زار كه‌سی سڤیل ئاواره‌ى سنووره‌كان بوون و ڕووه‌و چیاى شنگال ڕۆیشتن، هه‌روه‌ها 400 هه‌زار ئێزیدى به‌ره‌و سنوورى پارێزگاى دهۆك كۆچیان كرد. تا ئێسته‌یش سێ هه‌زار كچ و ژنی ئێزدی چاره‌نووسیان نادیاره.
عه‌زیز شڕكانی به‌رپرسى بنكه‌ى لالش له هه‌ولێر، ئاشكراى ده‌كات كه كاره‌ساتى شنگال یه‌كه‌م جار نییه ڕوو ده‌دات، به‌ڵكو به گوته‌ی ئه‌و "174مین جاره شنگالییه‌كان به‌كۆمه‌ڵ كوشتوبڕ ده‌كرێن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ده‌گوترێت ئێزیدییه‌كان تا ئێسته 74 جار هه‌وڵی قڕكردنیان دراوه، چونكه له مێژوودا هه‌یه كه ژماره‌ى كوشتار له ئێزیدییه‌كان بووه به 100 و جارێكى تر له یه‌كه‌وه ده‌ست پێ كراوه‌ته‌وه".
عه‌زیز بۆ "وشه"ده‌ڵێ، "له 14 ئابى ساڵى 2007 كه چه‌ند بارهه‌ڵگرێك خۆیان له گردعوزێری سه‌ربه شنگال ته‌قانده‌وه، نزیكه‌ى 300 هاووڵاتیى ئێزیدى شه‌هید بوون و 700 هاووڵاتیى تر بریندار بوون، تا ئێسته ئه‌م شارۆكه‌یه وێرانه و به‌ته‌واوى چاك نه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه ئاستى ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌رز بوو به‌شى زۆرى ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كانى شاره‌كه‌ى وێران كرد".
شڕكانی ده‌ڵێ، "ئێزیدییه‌كان ده‌بێت باجى چیتر بده‌ن كه هه‌ر كوشتوبڕیان لێ ده‌كرێت، له كاره‌ساتى شنگال چه‌ندان شێخ و كه‌سایه‌تیى ئاینى گرنگمان له ده‌ست دا و به‌رده‌وام ئه‌م كاره‌ساته دووباره ده‌بێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ى هه‌یه ئێزیدییه‌كان له كوردستان به ئارامى ماونه‌ته‌وه ژیانیان پارێزراوه".
له هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر شنگال زیاتر له 60 په‌رستگه‌ى ئێزیدییه‌كان خاپوور كران و ئێسته‌ش چاره‌نووسى هه‌ندێك له هاووڵاتییانى ئێزیدى نادیاره كه ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌مانه، براون بۆ لیبیا و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن. ئه‌مه گوته‌ی به‌رپرسى بنكه‌ى لالش له هه‌ولێره.
باژێڕی شنگال (142 كم رۆژئاوای مووسڵ) یه‌كێكه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و كوردستان. ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی له سێی ئاب/ئۆگه‌ستسی 2014 به‌هۆی په‌لاماری تیرۆرستی (داعش) روویان له چیای شنگال كرد و گیریان خوارد تا له 10 هه‌مان مانگ رێگه‌ی گه‌یشتنی كۆمه‌كیان بۆ كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه حوسێن قائیدى به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕزگاركردنى ئێزیدییه‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، ئێسته زیاتر له سێ هه‌زار ئێزیدى چاره‌نووسیان نادیاره و له هه‌وڵی به‌رده‌وامن بۆ ڕزگاركردنیان.
قائیدی بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو "سێ هه‌زار هاووڵاتیى ئێزیدى تا ئێسته ڕزگار كراون و نزیكه‌ى سێ هه‌زار و 70 هاووڵاتیش ماون ڕزگار بكرێن، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ڕزگاركردنیان یان دۆزینه‌وه‌یان".
قائیدى ده‌ڵێ، "پێشبینیمان ده‌كرد زیاتر له 600 هاووڵاتیى ئێزیدى له مووسڵ ڕزگار بكرێن، كه‌چى تا ئێسته ته‌نیا 70 هاووڵاتى دۆزراونه‌ته‌وه، بۆیه هیوایه‌كمان به ڕزگاركردنه‌وه‌ى ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه‌یه كه به‌شێك له ئێزیدییه‌كان ڕزگار بكرێن".
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، نزیكه‌ى 30 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له شنگال و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى دۆزراونه‌ته‌وه و گه‌وره‌ترینیان له گوندى "كۆجۆ"یه كه ژماره‌یه‌كى زۆرى پیاو و منداڵى تیادا كوژراوه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌یان، رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێنبه‌ری 2014 كه رۆژی ئاڵای كوردستانیشه، هێرشییان بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش ده‌ست پێ كرد و سێ رۆژ دواتر چوونه ده‌روازه‌ی شارۆكه‌ی شنگال. له 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015 شنگال به‌بێ زیانی پێشمه‌رگه و له كرده‌یه‌كی خێرادا به ته‌واوی ئازادكرا.
سه‌مه‌د ئارزین مێژوونووسێكى ئێزیدیی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى زه‌وى، ئێزیدییه‌كان له لالش ژیاون و پێگه و بنكه‌ى سه‌ره‌كییان ئه‌وێ بووه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاى دروستبوونى مێژووى ئێزیدییه. ئه‌م مێژوونووسه بۆ "وشه" گوتی "ئێزیدییه‌كان ئێسته دوو نیشتمانیان هه‌یه، یه‌كێكیان كوردستانه و ئه‌وه‌ى تریشیان ئه‌ڵمانیایه، چونكه زۆرترین ژماره‌ى ئێزیدی له‌م دوو شوێنه ده‌ژین".
ئارزین زیاتر ده‌ڵێ، "له ده‌ستپێكى شه‌ڕى سووریا 50 هه‌زار ئێزیدی له‌و وڵاته هه‌بوون، به‌ڵام ئێسته چوار هه‌زار ئێزیدی ماون، ئه‌وه‌ى هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌وه‌ى تریش كۆچى كردووه بۆ ئه‌ڵمانیا، ئێرانیش كه‌مترى به ئێزیدییه‌كان نه‌كردووه به‌راورد به داعش، چونكه چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌شى زۆریان ئه‌م وڵاته‌یان جێ هێشتووه".