به به‌كارهێنانی مه‌كیاجه‌كانت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسان، ده‌توانیت ببیت به خاوه‌نی لێوێكی ئه‌ستوور و سه‌رنجڕاكێش وه‌ك ئه‌نجێلینا جولی.
هه‌موو خانمێك حه‌ز ده‌كات ببێت به خاوه‌نی لێوێكی ئه‌ستوور و جوان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ده‌گرنه‌به‌ر بێ گوێدانه ئه‌و زیانه ته‌ندروستییانه‌ی پێی ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانین به‌م ڕێگه‌یانه‌ی مه‌كیاجكردن به ده‌ستی خۆت ببیته خاوه‌نی لێوێكی ئه‌ستوور وه‌ك ''ئه‌نجێلینا جولی'' ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ.
ڕێگه‌كانی سووراوكردن بۆ ئه‌وه‌ی لێوت ئه‌ستوور ده‌ركه‌وێت:
- سافی و نه‌رمی: جوانترین شت له ڕووخساردا بوونی پێست و لێوێكی ساف و نه‌رم و ناسكه، ئه‌گه‌ر لێوت ساف نییه، یه‌كه‌م شت پێویسته ده‌ست بكه‌ی به سافكردنی لێوت، هه‌موو ئه‌و خانه مردووانه‌ی لێوتی لێ بكه‌یته‌وه كه پێوه‌ی نووساوه، به‌رده‌وام پارێزگاریشی لێ بكه‌یت له قڵیشان، به به‌كارهێنانی ده‌رمانی تایبه‌ت به لێو له شه‌واندا، لێوت له هه‌موو قڵیشانێك ده‌پارێزیت.
- كێشانی هێڵی لێو: چوارچێوه‌یه‌كی باریك له‌سه‌ر لێوت یان ڕیزێك (یه‌ك یان دوو ملیمه‌تر) به‌رزتر له‌سه‌ر قه‌راغی لێوت بكێشه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات لێوت قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌ركه‌وێت، هه‌روه‌ها سووراوه‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر به ڕێكی ده‌هێڵێته‌وه، ده‌بێ زۆر ئاگاداریش بیت له به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌می لێو، نووكی باریك بێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌راغی لێوت پیس نه‌كات.
- ده‌ستكردن به كاره‌كه: سووراوێك له ڕه‌نگی قه‌ڵه‌می لێوه‌كه‌ت به‌كار بێنه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكی لێوت بهێڵێته‌وه و ره‌نگی قه‌راغه‌كه‌ی تۆختر ده‌ربكه‌وێت، ئاگادار بیت له‌وه‌ی سووراوه‌كه‌ت به‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه نه‌كه‌وێت كه له پێشوودا بۆت كرد، پێویسته ئه‌و سووراوه‌ی به‌كاری دێنیت كاڵتر بێت له ڕه‌نگی چوارچێوه‌كه‌ی لێوت، به‌كارهێنانی ڕه‌نگی پیازی و په‌مه‌یی و سووری كاڵ زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌ون بۆ ئه‌م كاره.
- پڕكردنی لێو: سووراوه‌كه‌ت جوانتر ده‌بێت به به‌كارهێنانی سووراوێكی بریقه‌دار "له‌ماع" بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌ك به لێوت ببه‌خشێت، وا ده‌كات سووراوه‌كه به نامۆیی له‌سه‌ر لێوت ده‌رنه‌كه‌وێت و پڕی بكات، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانی سووراوی 24 سه‌عاتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر گونجاوه و ئاسانتر به ئه‌نجامه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ریش پێت خۆش بوو ده‌توانی چه‌ند چینێكی دووباره له سووراوه ساده‌كان به‌كار بهێنیت.
- ڕێكخستن: دوای ته‌واوبوونی هه‌موو ئه‌م كارانه‌ت، ده‌توانی به به‌كارهێنانی فڵچه و ئه‌ساسه‌كه‌ت قه‌راغه‌كانی لێوت ئه‌ساس لێ بده‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت له چوارچێوه‌كه‌دا ئه‌نجام دابوو چاكی بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها وا ده‌كات لێوت گه‌وره و ئه‌ستوور ده‌ربكه‌وێت.
- ڕووناكی (هایلایت): له كۆتادا به‌كارهێنانی هایلایت بۆ سه‌ر پێستی لێوت، وا ده‌كات سه‌رنج بۆ سه‌ر لێوه‌كه زۆرتر بێت و به شێوه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رز و ئه‌ستوور ده‌ربكه‌وێت.