له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، فراكسیۆنه كوردییه‌كان دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی ئاب/ئۆگستس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه" ى راگه‌یاند، له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، فراكسیۆنه كوردییه‌كان به "كۆى ده‌نگ" بایكۆتیان كرد و له ئێسته‌دا دانیشتنه‌كه‌یان جێ هێشتووه.
زیاتر گوتى، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ تایبه‌ت بوو به په‌سه‌ندكردنى یاسایى كۆمپانیاكان و رێكخستنه‌وه‌یان.
جاف گوتى، هۆكارى بایكۆتكردنه‌كه ئه‌وه‌بوو كه به‌پێى یاساكه ده‌بێت ته‌واوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، مۆڵه‌ت به به‌غدا وه‌ربگرن و كورد ئه‌وه‌ى قبووڵ نه‌كرد.
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بایكۆتی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا توانیویه‌تی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه تێك بدات، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بڕیارده‌ری په‌رله‌مان یاساكه تێپه‌ڕێنرا، چونكە بڕیاردەری پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكەی پەرلەمانتارانی تری جگە لە كورد دەبردەوە هۆڵی دانیشتنەكە.