یەك ملیۆن كارداشیان بەڕێوەیە

:: PM:02:38:01/11/2016 ‌

كچێكی كرواتی كە بە هاوشێوەی كارداشیان ناسراوە، لە ڕێی لاپەڕە تایبەتەكانییەوە كچان فێر دەكات چۆن خۆیان وەك كیم لێ بكەن.

جێلینا پێریكی تەمەن 24 ساڵ كە خەڵكی وڵاتی كرواتیایە، بەهۆی‌ لێكچوونی‌ زۆری‌ لە كیم كارداشیان ئەستێرەی‌ شۆخی‌ ئەمەریكی‌، هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە، ئەوەی جێی سەرنجیشە، ئەو كچە  بەهۆی جۆری ماكیاجەوە خۆی كردووە بە هاوشێوەی كیم و دەڵێ: كێ دەیەوێ فێری دەكەم وەك ئەوی لێ بێت.

ئەو كچە كە تەنیا ناسراوییەكەی بەهۆی ئەوەیە كە خەڵك فێری ماكیاجی كارداشیان دەكات، نزیكی یەك ملیۆن فۆڵۆی لە ئینستاگرام هەیە و بە بەردەوام ماكیاجی فێربوونی شێوەی كارداشیان بە خەڵكی دەڵێتەوە، ئەو وانانەشی بە شێوەیەكی فراوانتر لە چەناڵی یوتیوب بڵاو دەكاتەوە.

لە نوێترین وێنەیدا، ئەگەرچی بە تەواوی بووە بە كارداشیان، نووسیویەتی: دەبێ بزانی تۆ كێیت و هەمیشە هەوڵ بدە وەك خۆت بیت.

سەرچاوە: دەیلی مەیل












وشە - موحسین شابان