سەرچاوە تەندروستی و پۆلیسی بەغدا بڵاوی
کردەوە، کەمێک پێش ئێستە دە کەس کوژراون کە چواریان لە هێزەکانی پۆلیسە، بە هۆی
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە خاڵێکی پشکنیندا لە باکوری عێراق.
هێرشەکە لە شاری عوزێمی سوونی روویداوە لە
باکوری بەغدا، ساڵی رابردوو لە دەستی داعش رزگار کراوە.
تا ئێستە داعش کۆنترۆڵی ناوچەیەکی فراوانی
لە دەستدایە لە باکور و رۆژئاوای عێراق لەوانە شاری موسڵ لە 2014ەوە گرتوویەتی.
هەر ئەمڕۆ لە بەغدا تەقینەوەیەکی تر
روویدا و پێنج کەس بریندار بوون لە ناوچەی شوعلەی بەغدا.
وشە/میدیاکان، رێبین محەمەد