جه‌رجیر یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه له دروستكردنی زه‌ڵاته‌دا به‌كار دێت، له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه به به‌رده‌وامی سوودی نوێی لێ ده‌دۆزرێته‌وه و توێژه‌ران هه‌میشه لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
گۆڤارێكی لیكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی له وڵاتی چین ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه باشترین رێگه بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، بریتییه له خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاوی جه‌رجیر به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه، به‌تایبه‌تی له به‌یانیاندا، چونكه جه‌رجیر یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات به لابردنی ژه‌هری نیكۆتین كه به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه و ساڵانه ده‌گاته ٧٠ هه‌زار دڵۆپه له نیكۆتین، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌موو ڕۆژێك ٢٠ جگه‌ره بكێشێت. هه‌ڵبه‌ت كه‌سانێك هه‌یه ڕۆژانه زیاتر له پاكه‌تێكیش زیاتر ده‌كێشن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه له وڵاتی له‌نده‌ن ئه‌نجام دراوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه جه‌رجیر ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته پشتڕاستكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه چینییه‌كه.
له سووده‌كانی جه‌رجیر پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده، یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات، ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره له میزدا، به‌هێزكردنی توانای سێكسی، ڕزگاركردنی خوێن له ماده‌ی زیانبه‌خش، باشتركردنی فرمانی گورچیله‌كان، سووككردنی نیشانه‌كانی ژاراویبوون به نیكۆتین له ئه‌نجامی زۆر جگه‌ره‌كێشان.
جه‌رجیر ڤیتامینه‌كانی ,A)(K,C به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز تێدایه و چه‌ندان كانزا له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك كالسیۆم و كبریت و یۆد و فسفۆر و ئاسن.