كۆمپانیای ئێل جی كۆریای باشوور بە فەرمی تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێكەی بەناوی V30 بڵاو كردەوە و وەڵامی هەموو زانیارییە هەڵە و دزەپێكراوەكانی دایەوە كە لە میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا بڵاو كراونەتەوە.
كۆمپانیاكە ڕاگەیاند، لە كۆتای ئەم مانگەدا مۆبایلەكەی ئامادە دەبێ بە شاشەیەكی "ئۆلیدی پلاستیكی و بە تەكنیكی FullVision و زۆر بەهێز و پڕ كوالێتییە، ئەو شاشە پلاستیكییە بە چینێكی شووشەیی لە جۆری "گورێلا گلاس 5" داپۆشراوە و قەبارەكەی شەش بۆسەیە و هاوشێوەی شاشەی مۆبایلی G6ی هەمان كۆمپانیایە، بەڵام بە تایبەتمەندی زۆر بەهێزترەوە، بە تەواوی لە چاو مۆبایلە هۆشمەندەكانی تر تەنكە و پاڵپشتی ڕووبەڕووی ڕەنگی DCI-P3ی دەكات و هاوكات تەكنیكی چوارچێوەی دینامیكی بەرز "HDR10"یش لەگەڵی كار دەكات.
پێشبینی دەكرێ ئەو مۆبایلە نوێیەی ئێڵ جی كە تا ئێستە بە فەرمی ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام دوای ڤێرژنی V20ە كە ساڵی ڕابردوو بڵاو كرایەوە و پێشبینی دەكرێ، ئەم مۆبایلە نوێیە ناوەكەی V30بێ و مۆبایلە بە فەرمی لە پێشانگەی IFAی بازرگانی لە شاری بەرلین لە ڕۆژی 31ی ئەم مانگە "ئاب/ئۆگستس" دەخرێتە ڕوو.