مۆبایلێك بە سێ لایتی بەهێزەوە

:: AM:11:38:05/08/2017 ‌

كۆمپانیای "كیومۆبایل" ڤێرژنێكی نوێی مۆبایلی بەناوی E1000 خستە بازاڕەوە، كە قەبارەی شاشەكەی 2.4 بۆسەیە و كامێرایەكی هۆمەشمەندی هەیە و ڕادیۆ و توانای كارپێكردنی فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی هەیە، هاردەكەیشی دەگاتە 16 گێگابایت و دەشتوانن لەگەڵ ئینتەرنێت پێوەستی بكەن و بە لاپەڕەكانی نێت بگەڕێن و یاری بكەن.

تایبەتمەندییەكانی ئەو مۆبایلە نوێیە بریتییە لە شاشەیەكی 2.4 بۆسە و كامێرایەكی هۆشمەند و ڕادیۆیەكی لاسلكی و توانای شەحنكردنی سێ هەزار میلی ئەمپێری هەیە، سێ لایتی بەهێز بە ڕووی سەرەوەی مۆبایلەكەوەیە و فایلی MP3 دەخوێنێتەوە و  بلوتوسی هەیە و چەندان یاریی تێدایە، لەگەڵ بڵندگۆیەكی بەهێز و توانای بەزركردنەوەی هاردەكەی بۆ 16 گێگابایت.

كیومۆبایل لەلایەن وڵاتی پاكستانەوە دروست كراوە و ماوەی چەندان ساڵە ڤێرژنە یەك لەدوای یەكەكانی مۆبایل دەخاتە بازاڕەوە و مۆبایلەكانی تایبەتمەندی زۆر بەهێز و ناوازەیان تێدایە، بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە نرخیان گونجاوە و گەنجان و وڵاتانی مامناوەند ڕێژەیەكی زۆری بەكار دەهێنن.

جێی باسە پێشتر مۆبایلی نۆكیا بەهۆی بوونی لایتێك لەسەرەوەی مۆبایلەكەوە زۆر بەكار دەهێنرا بۆ مەبەستی بەكارهێنانی وەك مۆبایل و ڕووناككردنەوەی دەوروبەری خاوەنەكەیشی لەوكاتەی لە شوێنێكی تاریك دەبوو.

سەرچاوە/Phone world.



وشە - باز ئه‌حمه‌د