وێنەی ڕاستەقینەی ئایفۆنی نوێ بڵاو بووەوە

:: AM:09:08:06/08/2017 ‌

كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لە ڤێرژنی ئایفۆن خێراترین و بەهێزترین مۆبایل بخاتە بازاڕەوە و بەگوێرەی  زانیارییە دزە پێكراوەكانیش، ئایفۆنی داهاتووی ئەپڵ هەشت نییە، بەڵكو ئایفۆن7Sە و سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكانیش بۆ میدیاكانی تەكنەلۆجیا دووپاتیان لەو زانیارییانە كردووەتەوە.

پێگەیەكی تەكنەلۆجیا دوو وێنەی دزەپێكراوی مۆبایلی ئایفۆنی بڵاو كردووەتەوە و كە لەلایەن پسپۆڕی دزینی زانیارییەكان "سۆنی دیكسۆن"ەوە وێنەكان دزەیان كردووە و وێنەكانیش ئەوە دەردەخەن كە ڤێرژن و نەوەی نوێی ئایفۆن بریتی دەبێ لە ئایفۆن حەوتی ئێس، بە داپۆشینی ڕووی پێشەوە و پشتەوەی بە شووشە و بوونی تایبەتمەندی شەحنكردنەوەی لاسلكی كە بە یەكێك لە بەهێزترین تایبەتمەندییەكانی دادەنرێت.

پێشبینی دەكرێ ئەپڵ مانگی داهاتوو سێ جۆر مۆبایلی ئایفۆنی زیرەك بخاتە بازاڕەكانەوە، یەكەمیان ئایفۆن هەشت دەبێ كە پێشبینی دەكرێ گۆڕانكارییەكی گەورە و شۆڕشێك لە بواری دیزاین بەرپا بكات، ئەو ڤێرژنەی ئایفۆنیش تا ساڵی 2018 ناخرێتە بازاڕەكانەوە.

میدیاكان نووسیویانە، ئەپڵ لە تەك ئەمەدا مۆبایلی ئایفۆن حەوتی ئێشیش بڵاو دەكاتەوە كە تەواوكەری نەوەی حەوتەمی ئایفۆنە و تا كۆتای ساڵ دەرفەت بۆ كڕینی ئەو بەرهەمە دەڕەخسێنی و مۆبایلی ئایفۆن8 ناخاتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.





وشە - باز ئه‌حمه‌د