كچێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەناو وڵاتانی عەرەبی بە هۆی شۆخ و شەنگییەكەیەوە بەتەواوی ناسراوە و لە ئێستەدا خەریكی چالاكییە بۆ وڵاتی ئیمارات.
مەریەم ڕۆد، لە شاری دوبەی پایتەختی وڵاتی ئیمارات نیشتەجێیە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە 431 هەزار كەس بە بەردەوامی بەشوێن دوا چالاكییەكانییەوەن، ئەویش لە ئێستەدا لە وەزارەتێكی حكوومەتی دوبەی كار دەكات كە وەك نوێنەرێكی بواری گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە دەردەكەوێ و لە فێستیڤاڵەكاندا نمایش دەكات.
ڕۆد هێشتا منداڵ بووە كە ئێرانیان جێ هێشتووە و چوونەتە ئوسترالیا، پاشان چوونەتە نیوزلەندا و لە ئێستەشدا لە ئیمارات دەژین و لەوێ وەك هاووڵاتی وەرگیراون.
لە دوا پۆستەكانیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نیستاگرام، وەك نمایشكارێكی جلوبەرگ دەردەكەوێ و بانگەشە بۆ هەندێ ماركەی ماكیاج و جلوبەرگی جیهانی دەكات.
باوكی مەریەم خەڵكی شاری "بۆكان" ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و دایكیشی فارسە، پێش ئەوەی بچنە ئوسترالیا لە شاری "شیراز" دەژیان.
سەرچاوە: mbc