زۆرێک لە جلو بەرگەکان لە کاتی شۆردن یان زۆر لەبەرکردنیان، پاش ماوەیەک تێک دەچن و کەڵکی لەبەرکردنیان نامێنێ، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانی نوێیان بکەیتەوە و دووبارە بەکاریان بهێنیت.
ئەمانەش هەندێک لەو کێشانەن کە تووشی خانمان دەبن لە کاتی کۆنبوونی جلەکانیاندا:
- قوماشی لۆکە لە زۆرینەی قوماشەکان زووتر تێک دەچێت و فش و گەورە دەبێت و کەڵکی لەبەرکردنی نامێنێت.
- کاتێک تاڵێک لە لۆکەی بلووسە زستانەکەت دێتە دەرەوە، نازانی لێی بکەیتەوە و بیبڕیت یان بلووسەکە فڕێ بدەیت.
-دەڕۆیتە ئاهەنگێک و دواکەوتوویت، هیچ کەسێکیشت لا نییە یارمەتیت بدا زنجیری عەزیەکەت دابخەیت، چۆن چارەی دەکەیت؟
- کاتێک کراس لەبەر دەکەیت، لە نێوان قۆپچەکانی کراسەکەتدا سنگت دیارە و ناتەوێ تووشی شەرمەزاری بیت، بەم شێوەیە چارەسەری بکە.
ئەمانە و چەندان کێشەی تر کە تووشی خانمان دەبێت لە کاتی لەبەرکردنی جلو بەرگەکاندا، پێویستە بەم ڕێگەیانە چارەسەر بکرێت: