چه‌ند هۆكارێكی گرنگ له پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیت، وات لێ ده‌كات ئیتر مه‌سكارای دژه‌ئاو به‌كار نه‌هێنیت و به ته‌واوه‌تی كۆتای پێ بهێنیت.
زۆر له خانمان مه‌سكارای دژه‌ئاو به هه‌ڵبژاردنێكی دروست ده‌زانن، پێیان وایه ئه‌و ماده‌یه‌ی وای لێ ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه و به ئاویش لێ نه‌بێته‌وه، ماده‌یه‌كی باشه و هیچ زیانێك به برژانگ و چاوی ناگه‌یه‌نێت، له ڕاستیدا پزیشكانی نه‌خۆشی پێست و ڕووخسار ته‌واو دژی ئه‌م جۆره‌ی مهسكاران و به زیانێكی گه‌وره بۆ چاوی داده‌نێن.
''دێندی ئهنجلمان'' پزیشكی تایبه‌ت به پێست ده‌ڵێ: ''مه‌سكارای دژه‌ئاو له ماده‌ی سیلیكۆن و مۆم دروست كراوه، وا ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به چاوت بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی ته‌واوی برژانگه‌كانت له‌ناو ده‌با".
زیاتر ده‌ڵێ: ''ئه‌و ماده‌یه هه‌مان ماده‌یه كه سووراوی 24 سه‌عاتی لێ دروست ده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌بێته هۆی تێكچوونی خانه‌كانی لێو و چرچبوونی ڕووپۆشی لێوه‌كه".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مهسكارایه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به بڕژانگهوه ده‌مێنێته‌وه، ناتوانی زۆر به ئاسانی لێی بكه‌یته‌وه وه‌ك مه‌سكارای ئاسایی، ده‌بێت پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له ڕاكێشانی ده‌رمانه‌كه‌ی سه‌ر بڕژانگهكهت بكه‌یت، ئه‌مه‌ش بڕژانگهكانت سست و لاواز و ته‌نك ده‌كاته‌وه.
لێكردنه‌وه‌ی مه‌سكارای دژه‌ئاو لێهاتوویییه‌كی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیان به بڕژانگ و چاوت بگه‌یه‌نیت، ده‌رمانی مه‌كیاج سڕین یان تۆزێك له زه‌یتی زه‌یتوون بخه‌ره سه‌ر پارچه لۆكه‌یه‌ك و بڕژانگهكهتی پێ بسڕه، پاشان بۆ خۆپاراستن له‌و زیانانه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون به پێستت ده‌گه‌یه‌نێت، به كلێنسی تایبه‌ت به ده‌موچاو سڕین ئه‌و زهیتهشی لێ بكه‌وه.
پێویسته له‌وه‌ش ئاگادار بیت، ئه‌گه‌ر زۆر ماندوو و شه‌كه‌تیش بیت، نابێت مه‌سكارای دژه‌ئاو به بڕژانگتهوه بهێڵیته‌وه و بخه‌ویت، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی بڕژانگت و ڕێگرتن له پشوودانی خانه‌كانی پێستی ڕووخسارت.