ئاوات حیسامه‌دین نوێنه‌رى زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، پاش په‌سندكردنى یاساى ژماره 5ى په‌رله‌مانى كوردستان، ئازادانه ده‌ستیان به په‌ره‌پێدانى ئاینه‌كه‌یان كردووه. ئه‌و ئاینى زه‌رده‌شتى به سه‌رچاوه‌ى پێكه‌وه‌ژیان له كوردستاندا ده‌زانێت و راى ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندان ئاته‌شگه‌ى تر له ناوچه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌یه‌كه زیاتر له جاران په‌ره به ئاینى زه‌رده‌شتى ده‌درێت و بانگه‌وازى بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
له دوای ساڵانی 2000ه‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك هه‌تا دهۆكیش، تاك تاكه‌ی رۆشنبیران و بیرمه‌ندانی زه‌رده‌شتی و به‌شێوه‌ی رێكخراوه‌ییش هه‌بوون وه‌ك ناوه‌ندی ئا‌ڤێستا له كه‌ركووك و هه‌ولێر و سلێمانی كه له میدیاكانه‌وه له‌باره‌ى ئاینى زه‌رده‌شتى ده‌دوان، كۆڕ و سیمیناریان پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وسا زۆر به ئاشكرا نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك نه‌بوو بۆ پارێزگاریكردن له زه‌رده‌شتییه‌كان، له هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕۆیانی ئاینی.
دوای ده‌رچوونی یاسای ژماره پێنجی ساڵی ٢٠١٥ له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاینی زه‌رده‌شتی به فه‌رمی ناسێنرا، بۆیه له‌وساوه ژماره‌یه‌كی زۆر له زه‌رده‌شتییه‌كان ئازادانه رێوڕه‌سمی ئاینی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. زه‌رده‌شتییان له شاری سلێمانی ئاته‌شگه‌یه‌كی فه‌رمی باوه‌ڕپێكراویان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه ئێسته ژماره‌ی زه‌رده‌شتییان له زیادبووندایه.
به‌رنامه‌ی زه‌رده‌شتییه‌كان چییه بۆ داهاتوو له‌ڕووی فره‌وانبوونی ئاینییه‌كه؟ به‌رنامه‌ی داهاتوومان كردنه‌وه‌ی چه‌ند ئاته‌شگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستانی باشوور به هاوكاری زه‌رده‌شتیانی دنیا، هه‌ر ئاته‌شگه‌یه‌ك په‌یمانگه‌یه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ فێرگه‌ی تایبه‌ت به پیشه مرۆیییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌مین ئاته‌شگه له سلێمانی ده‌بێت.
باس له جیاوازی شێوازی زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌كرێت له بانگه‌شه، ئه‌مه بۆچی؟ بانگه‌شه بۆ زه‌رده‌شتی یه‌ك بانگه‌شه‌یه، ئێمه بڕوامان به وته‌كانی په‌یامبه‌ر زه‌رده‌شتی پاك هه‌یه كه له (گاتاكان)دا فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی به‌رجه‌سته ده‌كات له خوداپه‌رستی، له‌گه‌ڵ ورووژاندنی عه‌قڵی مرۆڤ بۆ ناسینی خۆی و خودا و ژینگه و ژیان، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگ ناساندنه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتییه كه ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی زه‌رده‌شتییه. پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی زه‌رده‌شتی هی هه‌موو تاكێكی زه‌رده‌شتییه، ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین هه‌ر كه‌سێك له هاوبیرانی زه‌رده‌شتی له‌لای خۆیه‌وه بانگه‌شه بۆ ئاین و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی بكات و مۆمێك له تاریكی‌دا بۆ رووناكی دابگیرسێنێ.
ده‌ڵێن زه‌رده‌شتی ئاینی ڕه‌سه‌نی كورده، بۆچی كورد بۆی ناگه‌ڕێته‌وه؟
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆرینه‌ی مسوڵمانن، به‌ڵام كولتوور و فه‌رهه‌نگی له مێژینه‌ی زه‌ده‌شتی له ناخیدا له كردار و ره‌فتاریدا بووه‌ته ناسنامه‌ی كوردبوون. زه‌رده‌شتی ئاینێكی عه‌قڵانی عیرفانییه، واته ئاینێكی ته‌بشیری نییه، چونكه بنه‌ماكانی له‌سه‌ر "بیری چاك و وته‌ی چاك و كرداری چاك" دامه‌زراوه. له ئاینی زه‌رده‌شتی هه‌ر كه‌س و ئاینێك پێڕه‌وی چاكه بكات به ئیماندار و خوداپه‌رستی ئه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌ر مسوڵمان یا مه‌سیحییه‌ك یا خاوه‌ن هه‌ر باوه‌ڕێك چاكه بكات و دوور بكه‌وێته‌وه له خه‌راپه، جێی رێز و ستایشی زه‌رده‌شتییانه.
زه‌رده‌شتییه‌كان تێڕوانیان بۆ وڵات و مافی میله‌ت چۆنه؟
مرۆڤبوون له ئاینی زه‌رده‌شتی پیرۆزترین به‌هایه و به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، چونكه په‌یامه‌كه‌ی زه‌رده‌شت په‌یامێكه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، له دوای ئه‌وه نیشتمان و وڵات پیرۆزه كه پێویسته له‌سه‌ر زه‌رده‌شتییه‌كان بیپارێزن به گیانی خۆیان و هیچ كه‌سێك به زه‌رده‌شتی نازانرێت ئه‌گه‌ر خیانه‌تی له خاكی نیشتمان و گه‌لی كوردستان كردبێت، ئینجا له دوای ئه‌مه پیرۆزی ئاین دێت.
ئێسته ئێمه ریفراندۆم به پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین، چونكه خه‌ونێكی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. هه‌روه‌ها مافێكی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، موڵكی هیچ حزبێك نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو حزبه‌كان و تێكڕای پێكهاته‌كانی كوردستانه، بۆیه ئێمه به ئه‌ركی نیشتمانی و هه‌نووكه‌یی ده‌زانین. ده‌رفه‌تێكی مێژوویییه و نابێت له ده‌ست بدرێت، ده‌بێ زه‌وینه‌سازی بۆ كۆده‌نگی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كڕیزی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یییه.
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كان بۆ ریككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم زۆر پێویسته په‌له‌ی لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان، ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت تا خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له به‌رامبه‌ر گۆڕٍانكارییه‌كانی سیاسی و جیۆگرافی كه له ناوچه‌كه روو ده‌دات، به‌هۆی گۆڕانی هاوكێشه‌ی ململانێى زلهێزه‌كان له ناوچه‌كه و دنیا له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق و سووریا.
زه‌رده‌شتییه‌كان له كوردستاندا چه‌ند كه‌س ده‌بن؟
ناتوانین ئاماری ته‌واو بده‌ین، به تایبه‌تی هێشتا هه‌لومه‌رجی ته‌ناهی له ناوچه‌كه‌دا ته‌واو نییه، خه‌ڵكانێكی زه‌رده‌شتی زۆر هه‌ن، تا ئێسته مه‌ترسییان هه‌یه له توندڕۆیانی ئاینی. بینیمانن توندڕۆكان و تیرۆریستانی داعش به‌ناوی ئاین چی‌یان به‌سه‌ر برا و خوشكانی ئاینی ئێزیدی هێنا، جگه له‌وه‌ش مسوڵمانان كه یه‌ك خودا و یه‌ك په‌یامبه‌ریان هه‌یه، به توندڕۆیی ئاینی یه‌كتر ده‌كوژن، بێگومان نامسوڵمانان حاڵیان زۆر خراپتر ده‌بێت له‌و بارودۆخه‌دا. ته‌نیا ده‌توانم بڵێم له كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار زه‌رده‌شتی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ئاماری فه‌رمی نییه، چونكه تا ئێسته نه ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان و نه هی عێراق نازانین.
پێتان وایه به‌ریه‌كه‌وتنى ئاینه‌كان هۆكار بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى زه‌رده‌شتییه‌كان؟
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتی هۆكاره‌كه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئاینه‌كان نییه، به‌ڵكو ئاینی زه‌رده‌شتی به فه‌رمی و به‌پێى یاسا گه‌ڕایه‌وه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، بۆ نه‌هێشتنی بیری توندڕۆیی و تیرۆر له‌ناو هه‌موو ئاینه‌كانی كوردستان، ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی ستراتیجی جیهانییه بۆ نه‌هێشتنی توندڕۆیی، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئاشتی ناوخۆیی و جیهانی.
ئاینی زه‌رده‌شتی بنه‌ماكانی له‌سه‌ر بیر و وته و كرداری چاك بۆ ئاشتی و خێروخۆشیی مرۆڤ به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی یا ئاینی یا ره‌نگه، گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ چاكه بێت. ئاینی زه‌رده‌شتی ئاینی ژینگه‌پارێزی و كاركردنه بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ژیان و دنیا كه له ئاینی زه‌رده‌شتی به‌شێكه له وه‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوداوه‌ند و مه‌رجی ئیمانداریه‌تیی مرۆڤی زه‌رده‌شتییه.
ده‌گوترێت لایه‌نى سیاسى پاڵپشتیتان ده‌كه‌ن؟
هیچ هۆیه‌كی سیاسی دوور یا نزیك له پشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتی نییه، چونكه ئه‌م پرسه پرۆسه‌یه‌كی به ته‌واوه‌تی ئاینییه، سه‌ربه‌خۆیه و وابه‌سته نییه به‌هیچ ئه‌جیندایه‌كی سیاسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، له هه‌مانكاتدا بێ لایه‌نه و تێكه‌ڵاوی هیچ ململانێیه‌كی سیاسی نین و نابین له كوردستان. هه‌رچه‌نده په‌یامی ئاینی زه‌رده‌شتی بۆ هه‌موو مرۆڤه، به‌ڵام یه‌كێك له ئامانجه ستراتیجییه‌كانمان پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستانه، چونكه نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌زار و 450 ساڵ به‌ر له هاتنی ئیسلام له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی بووه و له‌سه‌ر ئه‌ندێشه و وته و كرداری چاك په‌روه‌رده بووه، كورد خۆی به‌وه ناسراوه وه‌ك ناسنامه و فه‌رهه‌نگ و كولتوور و مێژوو.
ئێمه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شتی هاوكاری و یارمه‌تی له هه‌موو هاونیشتمانییه‌كی كوردستان وه‌رده‌گرین، به‌ڵام به‌بێ هیچ مه‌رجێك، بۆیه به دڵنیایییه‌وه پرۆسه‌كه‌مان و خۆشمان وابه‌سته‌ی هیچ حزبێك نین و ئامانجمان فه‌لسه‌فه و فه‌رهه‌نگ و كولتووری ئاینی زه‌رده‌شتییه، ناساندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاینی باوباپیرانمانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان.
كردارى چاك ڕه‌فتارى چاك بیرى چاك، توانیویه‌تى ئه‌و كه‌لێنه‌ى له ئاینه‌كانى تر هه‌یه، پڕى بكاته‌وه؟
هه‌موو ئاینه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی له زۆر بنه‌ماكانی خوداپه‌رستی و چاكه هاوبه‌شییان هه‌یه، به‌ڵام له چه‌مكه‌كانی ژیان و ژینگه، پێگه‌ی مرۆڤ و پراكتیزه‌كردنی جۆره جیاوازیه‌ك هه‌یه.
ئاینی زه‌رده‌شتی هانی مرۆڤ ده‌دات عه‌قڵیان بورووژێنن، به‌بیركردنه‌وه و رامان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و دنیا به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای بیر و وته و كرداری چاك. به دڵنیایییه‌وه مرۆڤ ئه‌گه‌ر پێڕه‌وی ته‌واوی ئه‌م بنه‌مایانه بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌گه‌ڵ ژینگه، ژیان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن، بۆ ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌كان. زه‌رده‌شتییه‌كان له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه به‌دوای دراو و نه بۆ پایه و پۆست و ده‌سه‌ڵات به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌موو كۆششه‌كانیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بیر و وته و كرداری چاكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
ئه‌گه‌ر وایه بۆچى تا ئێسته نه‌توانراوه نوێنه‌رایه‌تى و په‌رستگه بۆ زه‌رده‌شتییه‌كان له هه‌موو شوێنێك بكرێته‌وه؟
پرۆسه‌ی ناساندنه‌وه‌ی ئاینی زه‌ده‌شتی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، بۆیه ده‌بێ به هێمنی و ئارامی و له‌سه‌رخۆ له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و رێزگرتن له پیرۆزییه‌كانی هه‌موو پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، تا ئێسته چالاكانه به‌شداریمان كردووه، تا ئێسته هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیاریكراو له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكی دیاریكراوی ئاینی، یا سیاسی، له هیچ كه‌سێكی دیاریكراوی زه‌رده‌شتی، لامان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند مه‌لایه‌ك وه‌ك عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی و مه‌لا حه‌سیب له سلێمانی، وتاری سووكایه‌تیكردن به ئاینی زه‌رده‌شتییان دابوو، له دادگا سكاڵای یاساییمان له دژیان تۆمار كردووه.
كوردستان هه‌میشه و له مێژوو تا ئێسته لانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌موو ئاینه‌كان بووه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا له كوردستان ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه. مسوڵمان، ئێزیدی، مه‌سیحی و ته‌نانه‌ت جوو هه‌موویان به‌بێ كێشه به ئاشتییانه ژیاون. ته‌ماشا ده‌كه‌ین هه‌موو شاعیر و ئه‌دیب و سه‌ركرده‌كانی شۆڕشه‌كانی كورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زۆرینه‌یان مه‌لا و شێخ و بنه‌ماڵه‌ی ئاینی بوون و فێری خوێنده‌واری و بیری نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ورۆز و شۆڕ‌شیان كردین، هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیاتر له دوو هه‌زار و 450 ساڵ له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندێشه و وته و كرداری چاك بووه كه هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌یه تا ئێسته‌ش له كوردستاندا.