به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان زۆربه‌یان تیشكی لیزه‌ر به‌كار دێنن، وه‌ك ئامێری ڤیدیۆ (C.D) و ئامێره‌كانی پزیشكی ددان و ئامێری بڕین و له‌حیم زۆر بواری تر .ئه‌م هه‌موو ئامێره لیزه‌ر به‌كار دێنن و ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ده‌داته لیزه‌ر كه له سه‌رچاوه‌كانی تری رووناكی جیای ده‌كاته‌وه.
وشه‌ی لیزه‌ر مانای به‌هێزكردنی رووناكی به هۆی كاراكردنی ده‌ردانی تیشكی كارۆموگناتیسی كه یه‌كه‌م ئامێری لیزه‌ره له ساڵی (1960)ز له لایه‌ن زانا میمان دروست كرا به به‌كارهێنانی یاقووت و به لیزه‌ری یاقووت ناو نرا.
پێكهاته‌كانی ئامێری لیزه‌ر:
یه‌كه‌م - سه‌رچاوه‌یه‌كی رووناكی: ئه‌م به‌شه وزه ده‌به‌خشێته ماده‌ی چالاكی ناو ئامێری لیزه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه به‌نده له‌سه‌ر جۆری لیزه‌ر، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌وانه‌یه كاره‌بایی بێت وه‌ك له ئامێری لیزه‌ری ئا‌رگۆن و ئامێری دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن یان رووناكی فلاش.
دووه‌م - به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئامێری لیزه‌ر: ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له بۆرییه‌ك و ژماره‌یه‌ك ئاوێنه له كۆتایی بۆڕییه‌كه كه یارمه‌تی شكانه‌وه‌ی تیشك ده‌دات به‌مه‌ش هێزی تیشكه‌كه زیاد ده‌كات، فۆتۆنه‌كانی تێپه‌ڕیوو به‌ناو بۆڕییه‌كه ده‌شكێنه‌وه بۆ دواوه له‌ناو لیزه‌ر، هه‌رجارێ كه تیشكه‌كه ده‌شكێته‌وه بۆ دواوه و پێشه‌وه له ڕێگای ئاوێنه‌ی تایبه‌ت له كۆتایییه‌كانی بۆڕییه‌كه ژماره‌ی گه‌ردیله‌كان زیاد ده‌كات.
سێیه‌م - ڕێنیشانده‌ری تیشكی لیزه‌ر: تیشكی لیزه‌ر نابینرێ له‌به‌ر ئه‌وه تیشكێكی كزی هیلیۆم و نیۆن به‌كار دێ، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تیشكی لیزه‌ر بزانین له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی چونكه شوێنی به‌ركه‌وتنی تیشكێكی كزی هیلیۆم و نیۆن هه‌مان شوێنی به‌ركه‌وتنی تیشكێكی لیزه‌ره .
سیفه‌ته‌كانی تیشكی لیزه‌ر :
یه‌كه‌م - تیشك به هێڵێكی ڕاست ده‌ڕوا بێ لاربوون، هه‌رچه‌ند دوورییه‌كی زۆر ببڕێ له‌م رێگه‌یه وزه‌یه‌كی زۆر كه‌متر ون ده‌كات. تیشكی لیزه‌ر به هه‌زار جار بریسكه‌دارتره له رووناكی ڕۆژ و تیشكه‌كانی تر .
دووه‌م - تاك ڕه‌نگه یه‌ك له‌ره‌له‌ری هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه تیشكی لیزه‌ر تیشكێكی بێگه‌رده، به پێچه‌وانه‌ی تیشكی سپی كه فۆتۆنی به‌ڕه‌نگی جیاواز و دریِژی شه‌پۆلی جیاواز به هه‌موو لایه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه .
سێیه‌م - هه‌موو شه‌پۆلی رووناكی به هاورێكی ده‌گوازرێته‌وه له هه‌موو كاتێك و بۆشایییه‌ك. مه‌ودای رووناكی ئاسایی گلۆپ تێكه‌ڵه له درێژی شه‌پۆلی جیاواز كه‌به هه‌موو لایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه و پێی ده‌ڵێن.
جۆره‌كانی لیزه‌ر :
لیزه‌ر زۆر جۆری هه‌یه كه به‌پێی به‌كارهێنانه‌كانی ده‌گۆڕێ، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری ئه‌و ماده‌یه‌ی به‌كار هاتووه له به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه هه‌ندێكیان له دۆخی ڕه‌قن و هه‌ندێكیان له دۆخی شلن و هه‌ندێكیان له دۆخی گازن. جۆری ماده‌ی جیاواز به‌كاردێ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جۆری لیزه‌ر و ناونانی، بۆ نموونه لیزه‌ری هیلیۆم-نیۆن واته ماده‌ی به‌كارهاتوو بریتییه له تێكه‌ڵی هیلیۆم و نیۆن و لیزه‌ری ئه‌و ماده‌یه‌ی كه لیزه‌ری لێ به‌رهه‌م هاتووه بریتییه له یاقووت، نموونه‌ی جۆره‌كانی جیاوازی لیزه‌ر ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م - لیزه‌ری گازی: كه پشت به توخمێكی گازی وه‌ك هیلیۆم و نیۆن و گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌به‌ستێ كه درێژی شه‌پۆلیان له مه‌ودای تیشكی ژێر سووردایه و به‌كار دێ له بڕینی ته‌نه ڕه‌قه‌كان چونكه وزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه.
دووه‌م - لیزه‌ری دۆخی ڕه‌ق: به‌و جۆره لیزه‌ره ده‌گوترێ كه له ماده‌یه‌كی ڕه‌ق یان زیاتر دێته كایه‌وه وه‌ك یاقووت یان تێكه‌ڵی ئه‌له‌منیۆم و یتریم و نیودینیم كه به ناوی كورتكراوه‌ی (TAG) ناو ده‌برێ درێژی شه‌پۆلی له مه‌ودای تیشكی ژێر سووره.
سێیه‌م - لیزه‌ری ئێكزیمه‌ر: به‌و جۆره لیزه‌ره ده‌گوترێ كه گازه خانه‌دانه‌كانی وه‌ك كلۆر و فلۆر و كریبتۆن و ئا‌رگۆن تێدایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر ئه‌م جۆره گازانه تیشكی لیزه‌ر به درێژی شه‌پۆل له مه‌ودای تیشكی سه‌روی وه‌نه‌وشه‌یی به‌رهه‌م دێنی.
چواره‌م - لیزه‌ری ڕه‌نگاوڕه‌نگ: كه پێك هاتووه له ماده‌ی ئۆرگانی وه‌ك رۆدامینی تواوه له ئاوێته‌ی ئه‌لكهوولی كه ده‌توانرێت درێژی شه‌پۆلی لیزه‌ره‌كه دیار بكرێت.
پێنجه‌م - لیزه‌ری نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان: هه‌ندێ جار به لیزه‌ری دایۆد ناو ده‌برێ كه پشت به ماده نیمچه گه‌یه‌نه‌ره‌كان ده‌به‌ستێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی لیزه‌ر كه قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه و به وزه‌یه‌كی كه‌م كار ده‌كات له ئامێری وه‌ك (C.D) و پرێنته‌ری لیزه‌ر.
هۆی به‌هێزی لیزه‌ر.
كاتێ ئه‌م به‌لوورانه به سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی رووناكی ده‌كه‌ون، ئه‌و ئه‌لیكترۆنانه‌ی كه له ده‌وری ناوك ده‌سووڕێنه‌وه، هێزێكی زۆر وه‌رده‌گرن و ده‌چنه خولی به‌رزتر، به‌مه‌ش ده‌كه‌وێته بارێكی ناجێگیر كه وای لێ ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه باری جێگیری خۆی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنه‌كان بۆ خولی كۆنی خۆیان له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا بڕێك وزه ده‌رده‌چێ له شێوه‌ی تیشك.