له نوێتریین به‌رنامه زیادكراوه‌كانى سناپ چات‌دا له ماوه‌ى مانگى ڕابردوودا، سناپ چات تایبەتمەندییەکی بەهێز و گرنگی بۆ زیادکرا. کە ئەویش نەخشەی سناپ چات بوو چرکە بە چرکە شوێنەکەتی بۆ هاوڕێکانت ئاشکرا دەکرد.
به كارخراوى ئه‌و تایبەتمەندییەش بەسترا بە چالاککردنی شوێنه‌كه‌ت له‌سه‌ر مۆبایلەكه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ركات مۆبایله‌كه‌ت په‌ێوه‌ست بووایه به هه‌ر جۆره ئه‌نته‌رنێتێكه‌وه، لە هەر شوێن و جێگەیەک بووباى ڕاستەوخۆ لەسەر نەخشەیەک بە بەرانبەرەکەت و ئەو کەسانەی دەگوت کە هاوڕێتن و ڕیگه‌ت پێداون پێگه‌ى تایبه‌تت ببین لەو بەرنامەیەدا.
به‌ڵام دواى كه‌متر له دوو مانگ هێندێک لە بەکارهێنەرانی ئه‌پى سناپ چات، ئەو تایبەتمەندیانه‌یان بە خراپ زانی، چونکە زۆر کات و شوێن هەبوو نەیاندەویست لەلای هاوڕێکانیان دەربکەوێت كه لە چ شوێنێکن.
به‌شێوه‌یه‌كى خێرا به‌كار هێنه‌رانى سناپ چات پەنایان بردە بەر سڕینه‌وه‌ى ئه‌په‌كه و زیانێكى به‌رچاویان به كۆمپانیاكه گه‌یاند، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و زیادكراوه‌ى به‌رنامه‌كه كرا.
كۆمپانیاى ناوبراویش به شێوه‌یه‌كى خێرا له پێگه فه‌رمییه‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاگه‌دارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و نووسیبووى:"ڕاستیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ زیاد كردنى ئه‌م ئه‌په‌ى كۆمپانیاكه‌مان ئەو بژاردەیەیشی داوە بە بەکارهێنەرانی، کە هەر کات بیانەوێت دەتوانن ئەو تایبەتمەندییە ناچالاک بکەن".
بۆ کاراکردنی ئەو تایبەتمەندییەش دەتوانن به وردى سه‌یرى ئه‌م گرته‌یه بكه‌ن..