پیاوێك دواى ئه‌وه‌ى بێزاربووە هاتوچوو بكات به‌پیاده و به ئۆتۆمبیله‌كان و زۆرى قه‌ره‌بالغى جه‌نجاڵى شار هۆكارى سه‌ره‌كى بێزار بوونى بووه، بۆیه بڕیاریداوە بە مەلەکردن بچێتە سەر کارەکەی.
ڕۆژانە دوو کیلۆمەتر بە مەلەکردن دەبڕێت بۆ گەیشتن بە شوێنی کارەکەی، بە شێوەیەک کە لاپ‌تۆپ و پۆشاک و پێڵاوەکانی دەخاتە نێو جانتایەکی تایبەتى دژه چوونه ژووره‌وه‌ى ئاو و دەپەڕێتەوە.
ئه‌و پیاوه نایشارێته‌وه شێوازی هاتوچووکردنی بۆ سەر کارەکەی هەندێک جار دەبێتە جێگه‌ی پێکەنینی ئەو کەسانەی کە لێی دەڕوانن. بەڵام به‌بڕواى ئه‌و هاتوچووه‌کەی زۆر بە باشتر و تەندروستتر دەزانێت لە دانیشتنی ناو هۆکارەکانی گواستنەوە و مانەوەی لە ترافیکدا و هه‌ڵمژژینى دوكه‌ڵى ئۆتۆمبیله‌كانى تر.