بەرپرسی پێشووی نووسینگەی كەناڵی NRT لە شاری دهۆك رای دەگەیەنێ، شاسوار عەبدولواحید پارەی سەرجەم كارمەندانی NRT لە سلێمانی و هەولێر و دهۆكی خواردووە و هەر كارمەندێكیش لەو كەناڵە وازی لە كارەكەی هێنابێت، بەهۆی خورانی پارەكەی بووە.
سەباح ئەتروشی رۆژنامەنووسی ناسراوی پارێزگای دهۆك لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ئەوان وەك نووسینگەی NRT ژیانی خۆیان خستە مەترسی بۆ ئەوەی بە دۆكیۆمێنت جوانترین كار بۆ شنگالییەكان بكەن، بەڵام شاسوار عەبدولواحید پارەی وەسڵەكانی نەگەڕاندووەتەوە.
ئەو دەڵێت، "شاسوار بەڵێنی ملیۆنان دیناری بە ئێمە دا، بۆیەش ئێمە رۆیشتین بو شنگال و كارێكی باشمان كرد. دوای ئەوە بە كەناڵی NTR مان راگەیاند كە چەندان ڤیدیۆ و وێنەمان گرتووە، بەڵام شاسوار عەبدولواحید سەرەتا ئێمەی بە درۆزن دانا و پاشان بەكارەكانمان پێكەنی، دواتر بەشێكی زۆری پارەی ئێمەی نەدا، ئەمە وێڕای ئەوە كە مەترسییەكی زۆر بۆ سەر ژیانمان هەبوو."
بەگوتەی ئەو رۆژنامەنووسە، شاسوار كەسێكی زور درۆزنە و بەدوای فیتنەدا دەگەڕێت و دەیەوێت خەڵك بۆ لای خۆی رابكێشێت. ئەو هەروەها دەڵێت یەك كارمەندیش لە كەناڵی NRT نییە شاسوار پارەكانی نەخواردبێت.
دهۆك/ نەوزاد هلۆری: