"دێمی لۆڤاتۆ"، ئه‌ستێره و سه‌ماكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی گۆرانییه‌كی نوێی به هاوه‌به‌شی له‌گه‌ڵ دیجه‌ی جاكسی ڕاپه‌ر بڵاو كرده‌وه.
گۆرانییه نوێكه‌ی دێمی لۆڤاتۆ تواناكانی سه‌ماكردنی نمایش ده‌كات و بووه‌ته جێ سه‌رنجی هه‌وادارانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌ش ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه ئه‌م كلیپه.
دێمی لۆڤاتۆ ته‌مه‌ن 24 ساڵه هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه و به‌ناوبانگترین سه‌ماكاری ئه‌و وڵاته‌یه، له‌دایكبووی ویلایه‌تی (نیو مه‌كسیكۆ)یه، چه‌ندین كلیپی میوزیكی سه‌ركه‌وتووی ده‌ركردووه كه هه‌ندێكیان سه‌دان ملیۆن بینه‌ریان هه‌بووه و له چه‌ندان فیلمیشدا وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیووه.