دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئاشووری دیموكرات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارزانى له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركمانیش كۆ ببێته‌وه. په‌رله‌مانتارێكی ئاشووریی كه له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی به‌شداربووه، ده‌ڵێ، یاداشتێكی 12 خاڵیمان پێداوه، تا بۆمان جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌ویش لاری نه‌بووه و ته‌نیا ڕێنمایی كردووین كه هه‌موو پارته مه‌سیحیییه‌كان كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر پاكێجێكی هاوبه‌ش ڕێك بكه‌ون، تا واژوویان له‌سه‌ر بكات و گره‌نتی به‌دیهێنانیان بدات.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له 25ى ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، به‌شێك له لایه‌نه كریستیان و توركمانه‌كان تێبینییان له‌سه‌ر ریفراندۆم هه‌بوو،
له كۆبوونه‌وه‌ى 30ى ته‌مووز/یۆلیۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك لایه‌نى به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماده‌یی نیشان دا له‌گه‌ڵ ده‌نگه ناڕازیییه‌كانى هه‌ردوو پێكهاته‌ى كریستیان و توركمانه‌كان كۆ ببێته‌وه.
یه‌كى ئاب/ئۆگه‌ستی ئه‌م مانگه، بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری دیموكرات كۆ بووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری پاكێجێكی 12 خاڵى وه‌ك ماف و داواكاریی كریستیانه‌كان به بارزانى دابوو.
یه‌عقووب گۆرگیس ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری دیموكرات كه سه‌ركردایه‌تى شاندی حزبه‌كه‌ى بوو له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانى، پێنج خاڵ به گرنگترین خاڵه‌كانى داواكاریی كریستیانه‌كان داده‌نێت.
یه‌عقووب كه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانیشه له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ده‌ڵێ، هه‌ریه‌كه له پرسی ئاڵا، سروودی نه‌ته‌وه‌یی، كێشه‌ى زه‌ویوزار، به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردان و داهاتووی كریستیانه‌كان به‌شێك بوون له‌و 12 خاڵه‌ى له پاكێجێكدا به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌مان داوه.
ئه‌وه‌شی گوت، "پێمان وایه ئه‌و ئاڵایه‌ى هه‌یه هی ته‌واوی پێكهاته‌كانى كوردستان نییه، هاوكات سرووده‌كه‌ش هه‌روا، بۆیه ده‌بێت ده‌ستكاری ئاڵا و سرووده‌كه بكرێت، به‌جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى له خۆ بگرێت".
زیاتر گوتی"له ساڵى 1992ه‌وه هه‌ستمان نه‌كردووه به‌شدارین له بڕیاری سیاسی له كوردستان، بۆیه ده‌بێت وه‌ك ئاشوورییه‌كان هاوبه‌ش بین له بڕیار و گره‌نتیشمان بدرێتێ بۆ داهاتووى كوردستان".
له‌باره‌ى پرسی زه‌ویوزاریش كه لاى كریستیانه‌كان خاڵێكى گرنگى داواكارییه‌كانیانه، یه‌عقووب باس له‌وه ده‌كات له دواى راپه‌ڕین تا ئێسته له زاخۆ، ئاكرێ، عه‌نكاوه و زیاتر له 50 جێگه‌ى تر، زه‌ویوزاری كریستیانه‌كان داگیر كراوه، چه‌ندان جاری تریش داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان كراوه. گوتی "ده‌بێت ئه‌و زه‌وییانه بۆ ئاشوورییه‌كان بێته گه‌ڕانه‌وه".
بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری، داوای لێ كردوون له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سییاسییه‌كانى تر‌ى كریستیانه‌كان كۆ ببنه‌وه و له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر پاكێجێكی داواكاریی رێك بكه‌ون تا داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكات.
یه‌عقووب گورگیس ده‌ڵێ له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه كریستیانه‌كان و گوتی، "به‌م نزیكانه كۆ ده‌بینه‌وه و داواكارییه‌كانمان یه‌ك ده‌خه‌ین، ئه‌گه‌رچى پێم وایه داواكارییه‌كانى ئێمه هه‌مان داواكاری ئه‌و هێزانه‌شه".
به‌ره‌ی توركمانى یه‌كێك له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ى توركمانی له كوردستان و عێراق، له باره‌ى پرسی ریفراندۆم تێبینى هه‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تادا دژى راپرسی وه‌ستایه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببنه‌وه.
ئایدن مه‌عرووف ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ى توركمانى له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئه‌وه‌ى پشتڕاست كرده‌وه كه پێوه‌ندى به به‌ره‌ى توركمانى كراوه بۆ دانیشتن و گفتوگۆ. و گوتی، "له چه‌ند رۆژى داهاتوودا شاندی به‌ره‌ى توركمانى له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه".
له‌باره‌ى داواكاری به‌ره‌ى توركمانیش، ئایدن باسی له‌وه كرد هێشتا به دیاریكراوى وه‌ك به‌ره‌ى توركمانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تییان نه‌كردووه. بێگومان پێش كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى توركمانى كۆ ده‌بینه‌وه.
به‌ڵام عه‌لى مه‌هدی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر لیستى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێ، تا ئێسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى پێوه‌ندى به به‌ره‌ى توركمانى نه‌كراوه بۆ گفتوگۆ، ئه‌گه‌ریش بكرێت ئه‌وا به‌ره‌ى توركمانی ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ.
عه‌لی مه‌هدی گوتی، رای به‌ره‌ى توركمانى له‌سه‌ر ریفراندۆم روون و ئاشكرایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم نین و رامان وایه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و توركماندایه له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كى ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌یه‌تى. ده‌كرێ هه‌وڵ بدرێت كێشه و گرفته‌كانى حكوومه‌تى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دانیشتن بكرێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ریفراندۆم بكرێت، ئه‌وا هیچ داواكارییه‌كمان نابێت، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆیشمان پێداگیرین كه دژى ریفراندۆمین و توركمانه‌كانى كه‌ركووك و كوردستانیش ده‌نگى نه‌خێر بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن".
له باره‌ى ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ماوه‌ى نزیكى داهاتوودا شاندێكى كوردستان بچێته به‌غدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێ، هه‌ڵوێستى به‌ره‌ى توركمانى وه‌ك خۆیه‌تى و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.
توركمان و ئاشووری و كلدان سریانه‌كان پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نی كوردستانن و له دێر زه‌مانه‌وه به ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ كورد ژیان له ناوچه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچه‌كه زۆرترین ماف و ئاسایش و ئارامیان بۆ دابین كراوه، له كاتێكدا له وڵاتانی تری ناوچه‌كه كه‌مایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام له ژێر سته‌م و جه‌وری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دان و ناچاریان ده‌كه‌ن ڕوو له هه‌نده‌ران یان كوردستان بكه‌ن.