شاره‌زایانی بواری خۆراك جه‌خت له سه‌ر خواردنی به‌رده‌وامی مۆز ده‌كه‌نه‌وه به‌و پێیه‌ی مۆز بڕێکی باش ڤیتامین "B6 – A – B12”ی تێدایە، ھەروەھا دەوڵەمەندە بەماددەی مەگنیزیۆم و برۆتینات، هاوكات چەندین مادەی تری بایۆلۆجی بەسوود له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك "فیبر" و "پیتاسیۆم" ئه‌م دوو مادده دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن.
مۆز به‌سووده بۆ ماسولكه‌كانی مرۆڤ و خوێن پاڵهوته ده‌كاته و وزه‌به‌خشه و توانایی مرۆڤ زیاد ده‌كات و زۆر به‌سووده بۆ توانایی سێكسی مرۆڤ و رێژه‌ی كۆلسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و كاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، ڤیتامینی B6مۆز به‌سووده بۆ سیسته‌می ده‌ماری مرۆڤ.
مۆز زۆر سوودی هەیە بۆ جوانكاریی، بە شێوەیەك ناویان ناوە "میوە ئاڵتونییەكە" بە هۆی ئەو هەموو سوودەوە كە هەیەتی بۆ تەندروستی لەش و پێست، هەروەها زۆر باشە بۆ نەهێشتنی زیبكە و وشكنەبوونەوەی پێست.
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه مۆز سوودێكی گرنگی هه‌یه بۆ جوانكاری ده‌ڵێن: مۆز ڕەنگێكی پەمەیی دەبەخشێت بە پێست، دوو مۆز بدە لە پێستت و دوای 20 خولەك بیشۆ، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌وه‌ت بۆ ئاشكرا ده‌بێت.
لە مۆزدا ماددەی تریپتۆڤان هەیە و ئەمەش یەكێكە لەو ماددانە كە میزاجت خۆشدەكات و رێژەی پرۆتین لەجەستەت رێككدەخات و دەبێتە هۆی ئارامبوونەوەت.
sabah