1-2
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس سووریا كه به‌كێك له خوێنمژترین دیكتاتۆره‌كانی دنیا داده‌نرێ، كه به‌هۆی سووربوونی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، 12 ملیۆن هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كرد و نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاووڵاتی تریشی كوژراون، ژیانی ئه‌و پیاوه عهلهویییه كۆمه‌ڵێك دیوی شاراوه و نهێنی تێدایه و به وردی ده‌یانخه‌ینه ڕوو.
به‌شار له منداڵییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری
به‌شار ئه‌سه‌د كوڕی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكى سووریا، له 11ى ئه‌یلوولی 1965 له دیمه‌شقی پایته‌ختى سووریا له خانه‌واده‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاتداری حزبی به‌عس و سه‌ر به پێكهاته‌ى عه‌له‌وییه‌كان كه پێكهاته‌یه‌كى كه‌مینه‌ن له سووریا، له دایك بووه.
خوێندنى سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و كۆلیژی پزیشكى له دیمه‌شق ته‌واو ده‌كات و ساڵی 1988 خوێندنى زانكۆ ته‌واو ده‌كات، دواتریش بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ تا 1992 له نه‌خۆشخانه‌ى تشرینی سه‌ربازی له دیمه‌شق خزمه‌تى وه‌ك پزیشك خزمه‌ت ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستى خوێندنى پسپۆڕی له پزیشكى چاو، ساڵى 1992 ده‌چێته له‌نده‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای باوكی دواى مردنى برا گه‌وره‌كه‌ى (باسل) به رووداوى ئۆتۆمبێل له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق له ساڵى 1994، به‌شار ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا.
هه‌رزوو دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سووریا، حافز ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵێك پۆست و ئیمتیازی به به‌شار دا و پلهشى له‌ناو حزب به‌رز كرده‌وه.
به‌شار كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا ته‌مه‌نی 29 ساڵان ده‌بێت، یه‌كه‌مین پۆستێك كه وه‌ری ده‌گرێت سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئیداره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زانستى سووری كه چالاكی زانستى له سووریا به‌ڕێوه ده‌برد.
جگه له‌مه‌ش كۆلیژى جه‌نگی له حمس ده‌خوێنێ و پسپۆڕی له به‌كارهێنانى زریپۆش وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كوڕی سه‌رۆكه، به خێرایی پله‌كان ده‌بڕێت و له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م له مانگی كانوونى دووه‌می 1994 پله‌ى مولازمی پێ ده‌درێت.
دواتر بۆ مانگی تهمووز پله‌ى بۆ نه‌قیب به‌رز ده‌كرێته‌وه و بۆ ته‌مووزى ساڵی 1995 ده‌كرێته رائید، ته‌مووزی 1997 پله‌ى بۆ موقه‌ده‌م روكن به‌رز ده‌كرێته‌وه، پاشان له ته‌مووزی 1999 جارێكى تر پله‌ى بۆ عه‌قید روكن به‌رز ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته سه‌ركرده‌ى لیواى زریپۆشی پاسه‌وانى كۆماری.
به‌شار جگه له زمانى دایك (عه‌ره‌بی) هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانى ئینگلیزی، فڕه‌نسی، ئیسپانی و ڕووسی ده‌زانێت.
پێش مردنى باوكى له 10ى حوزه‌یران/یۆنیۆى 2000، كه ئه‌وده‌م به‌شار ته‌مه‌نى ته‌نیا 34 ساڵ و 10 مانگ ده‌بوو، پله سه‌ربازییه‌كه‌ى بۆ فه‌ریق ئه‌وه‌لی روكن به‌رز كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ماسته‌ری له زانسته سه‌ربازییه‌كان له كۆلیژی ئه‌ركانى سووریا پێ درا، دواتر باوكی وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى حزب ده‌ستنیشانى كرد و دۆسیه‌ى لبنانى پێ سپارد.
دیارترین رۆڵى به‌رچاوی به‌شار له دۆخى ناوخۆی لبنان، پێداگیركردنى بوو له مانه‌وه‌ى ئیم‌یل لحوود وه‌ك سه‌رۆكى لبنان، ئه‌گه‌رچی ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته دژى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى لحوود بوون.
دواى مردنى حافز ئه‌سه‌د، ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى سووریا (په‌رله‌مان) كۆ بوونه‌وه و به كۆى ده‌نگ بڕیاریان دا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور و كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى یاسایی سه‌رۆكی وڵات له 40 ساڵییه‌وه بۆ 34 ساڵ، به‌مه‌ش رێگه‌یان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د كه سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتیش بوو، خۆى كاندید بكات بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌مه‌ش له 27ى حوزه‌یران 2000، ته‌نیا 17 رۆژ دواى مردنى باوكی، بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری وڵاتێكى عه‌ره‌بی كه ده‌سه‌ڵاتى به بۆماوه‌یی بچێته جێی باوكی و بووه سه‌ركرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى وڵاتیش.
دواى ده‌ستنیشانكردنى به سه‌رۆكى وڵات، له هه‌ڵبژاردنى ناوخۆی حزبی به‌عسیش له كۆنگره‌ی نۆیه‌م له 10ى ته‌مووزی 2000 له راپرسییه‌كى ناوخۆی حزب كه ته‌نیا به‌شار كاندید بوو، وه‌ك ئه‌مینداری حزب هاته هه‌ڵبژاردن، دواتریش جارێكى تر و بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵى تر ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى بۆ درێژ كرایه‌وه.
چیرۆكى خۆشه‌ویستیى به‌شار و ئه‌سما
به‌شار ئه‌سه‌د به‌ر له‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌سما پێك بهێنێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڕێ بوونه، وه‌ك ئه‌سما له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ گۆڤارێكى فڕه‌نسی باسی ده‌كات، ئه‌و ساڵانه سه‌ردانى سووریاى كردووه و له رێى براده‌رێكی نزیك له خانه‌واده‌كه‌ى، به‌شار ئه‌سه‌دی ناسیوه.
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سێ ساڵ به‌شار بۆ خوێندنى پزیشكى پسپۆڕی چاو ده‌چێته له‌نده‌ن، جارێكى تر له‌گه‌ڵ ئه‌سما یه‌ك ده‌بیننه‌وه و وه‌ك دوو هاوڕێ به به‌رده‌وامى به یه‌كتر بینین ده‌ده‌ن.
ئه‌سما له دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆغی به‌ناوبانگ، ئاشكرای ده‌كات كه هه‌موو كۆتای هه‌فته‌یه‌ك پشووه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له له‌نده‌ن به‌سه‌ر بردووه، ده‌ڵێ ئایا ده‌كرا لای خه‌ڵك بڵێم من ژوانم له‌گه‌ڵ كوڕی سه‌رۆك هه‌یه؟
ئه‌سما فه‌واز ئهلخهرهس، له 11ى ئابی 1975 له به‌ریتانیا له دایك بووه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى شاری حمسی سوورییه و باوكی پزیشكى دڵه و دانیشتووى له‌نده‌نن، دایكى ناوی سه‌حه‌ر ئهعهترییه له باڵوێزخانه‌ى سووریا له به‌ریتانیا فه‌رمانبه‌ر بووه.
ئه‌سما كه هاوكات هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانی و سوورییه، له له‌نده‌ن له دایك بووه و گه‌وره بووه، بڕوانامه‌ى بهكارلۆیۆسی له زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر هه‌یه له كۆلیژى كینگهرزی سه‌ر به زانكۆی له‌نده‌ن له ساڵى 1996. دواى ته‌واوكردنى خوێندن، ماوه‌یه‌ك راهێنانى له‌سه‌ر كاركردن له بانكێكى نیویۆرك كردووه، دواتریش كاری له‌گه‌ڵ بانكی دۆیتشهى ئه‌ڵمانى كردووه، پاشان چووه‌ته بانكی مۆرگان (G P Morgan)، زمانه‌كانى عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فڕه‌نسی و ئیسپانى ده‌زانێت.
دواى ساڵێك به‌سه‌ر ژیانى هاوسه‌رییان، له سێى كانوونى یه‌كه‌می 2001 كوڕێكیان ده‌بێ و ناوى ده‌نێن حافز، پاشان له پێنجی تشرینى دووه‌مى 2003 كچێكیان ده‌بێ و ناوی ده‌نێن زین، له 16ى كانوونى یه‌كه‌می 2004یش كوڕێكی تریان ده‌بێ، ناوى ده‌نێن كه‌ریم.
ئه‌سما به یه‌كێك له دیارترین ژنه سه‌رنجڕاكێشه‌كان داده‌نرێت و ساڵى 2008 له راپرسییه‌كى گۆڤاری ئه‌پڵى فڕه‌نسی كه تایبه‌تمه‌نده یه دنیای جلوبه‌گ، به خانمه دره‌وشاوه‌كه (سیده الاناقه) ده‌ستنیشانی كرد.
ئه‌سما له‌باره‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى ده‌ڵێ، رۆژێك پێشتر زانیویه‌تى شوو به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، ئێسته‌ش له خانوویه‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین نه‌ك كۆشك، به‌ڵكو كۆشك بۆ راپه‌ڕاندنى كاره‌كان و پێشوازی له میوانه فه‌رمییه‌كان به‌كار ده‌هێنین.
دواى یه‌ك رۆژ له گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات، به‌شار داوای هاوسه‌رگیری له ئه‌سما ده‌كات، بۆ ئه‌مه ئه‌سما ده‌ڵێ تووشی شۆك بووه. دواى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا، هه‌ردووكیان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچى له‌ناو خانه‌واده‌ى ئه‌سه‌د، به‌و هاوسه‌رگیرییه رازی نه‌بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌سما خه‌ڵكى شاری حمسه كه شارێكه هه‌میشه دژى رژێم وه‌ستاونه‌ته‌وه و مه‌زه‌وی سوننه‌یه، به‌ڵام به‌شار پێداگیر بووه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه و كه‌سانێكیش هه‌بوون ئامۆژگاری به‌شاریان ده‌كرد كه ئه‌سما بهێنێ، به‌تایبه‌ت كچێكى سوننه‌یه و خه‌ڵكى حمسه، ئه‌و دوو فاكته‌ره وا ده‌كات هه‌واداری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رز ببێته‌وه كه سوننه زۆرینه‌ى ره‌هاى سووریا پێك ده‌هێنێت.