ئه‌م وێنانه‌ی لێره ده‌یانبینی، چه‌ند دیمه‌نێكی هاوینه‌هه‌واری گه‌لی شێرانه‌ن له سنووری شاره‌دیێ دێره‌لووكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی و له دیمه‌نه‌كاندا ئه‌مازۆن دێنێته به‌رچاو.
هاوینه‌هه‌واره‌كه به ئه‌مازۆن ناسراوه چونكه پره له داری چڕ، به‌ردی گه‌وره و سپی و ئاوی سازگار و ره‌نگاوره‌نگ، ده‌یان شوێنی فراوان و ته‌سك و جوان هه‌یه و هه‌ندێ شوێنی هه‌یه، ئه‌وه‌نده بێده‌نگه بێجگه له ده‌نگی هاڕه‌ی ئاو و جریوه‌ی بولبول و باڵنده كێوییه‌كان، هیچ ده‌نگێكی تر نایه‌ت و هه‌ندێ شوێنش هه‌یه زۆر جه‌نگاڵه.
ئه‌م هاوینه‌هه‌واره له ساڵی 2016 بۆ یه‌كه‌م جار به ڕووی خه‌ڵكدا كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی بۆ بكه‌ن و به پێی ئاماری گه‌شتوگوزاری ئامێدی، ئه‌مساڵ تا ئێسته زیاتر له 25 هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆ و بیانی سه‌ردانیان كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جاریش ئه‌مساڵ چه‌ند شوێنێكی گه‌شتوگوزار و بازاڕ و شوێنی حه‌وانه‌وه له‌و شوێنه دروست كراون.
بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی رابردوو ئافره‌تانی كورد، ئه‌م شوێنه‌یان دۆزییه‌وه و له‌و كاته‌وه خێزانان و گه‌نجان ڕووی تێ ده‌كه‌ن.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری