ڤایرۆس به به‌رنامه‌یه‌ك ده‌گوترێت كه توانای زیادكردنی خۆی هه‌یه، واتا توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی كۆپیكردنی خۆی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر یان به‌هۆی به‌كارهێنانی كۆده‌كانی كۆمپیوته‌ری له‌ناو به‌رنامه‌كانی تر یان فایله‌كانی سیسته‌می ئیشپیكهر.
ڤایرۆس به شێوه‌یه‌كی گشتی كار ده‌كاته سه‌ر شێوازی ئیشكردن و خۆراگری كۆمپیوته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسیك بتوانیت بڵاو ببیته‌وه و زیان به كۆمپیوتهریك بگه‌یه‌نێت، پێویسته سه‌ره‌تا چه‌ند كردارێك له لایه‌ن به‌كارهێنه‌ر به ئه‌نجام گه‌یشتبێت وه‌ك كردنه‌وه‌ی فایلێكی تێكچوو (واته فایلێك كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه) كه له رێی ئیمێله‌وه بۆتان هاتبێت یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر.
ئه‌نتی ڤایرۆس چییه؟
سه‌ره‌تا ڤایرۆس وشه‌یه‌كی لاتینییه به مانای ژه‌هری كوشنده دێت كه دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس به ڕێكه‌وت بووه له‌لایه‌ن زانا ئه‌دولف مایر له ساڵی 1883 دیتی وردیله‌ی بچووكترن له به‌كتریا و ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیی و ئه‌نتی ڤایرۆس بریتییه له‌و ده‌رمانانه‌ی كه دژی ڤایرۆس به‌كار ده‌هێنرێن سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆس له ساڵی 1960 بووه، به‌ڵام به‌م دواییه په‌ره‌ی پێ دراوه و گه‌یشته ئه‌م راده‌ی ئه‌مڕۆ كه دیبینین، هه‌رچه‌نده ناتوانرێت به‌م ده‌رمانانه ڤایرۆس له‌ناو ببرێت، به‌ڵام لایه‌نی كه‌م ڕێ له زیادبوونی ده‌گرێت و نایه‌ڵێت گه‌شه بكات، چونكه ڤایرۆس به ئاسانی له‌ناو ناچێت، كاتێك ڤایرۆس دووچاری مرۆڤ ده‌بێت له‌ناو خانه‌كانی ده‌ژیت، وه‌ك مشه‌خۆرێك و توانای خۆگونجاندن و به‌رگری و خۆگۆڕینیشی هه‌یه، بۆیه كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌مه و كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته تووشی لاوازی ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1987 دا ڤایرۆسی ئایدز HIV دۆزرایه‌وه.
زانیاری له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر.
ڕۆژانه ڤایرۆس چه‌ندان كۆمپیوته‌ر له كار ده‌خه‌ن و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان فایلی گرنگ له ده‌ست ده‌چێت. له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر، پێویسته زیاتر له سروشت و ڕواڵه‌تی چۆنێتی كاركردن و خۆپارستن و لابردنی ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر فێر بین، لێره‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرنگ بده‌ین.
ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر چییه؟
ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر بریتییه له پڕۆگرامێكی نووسراو تا بچێته ناو كاری كۆمپیوته‌ره‌وه، به‌وه‌ی فایلێك كۆپی بكات یان خراپی بكات یان لابردنی په‌یامی پاشه‌كه‌وتكراو ئه‌نجام بدات، یان خۆی بگه‌یه‌نێته ئامێرێكی كۆمپیوته‌ری تر له ڕێی ئێنته‌رنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری خاوبوونه‌وه‌ی كاری ئامێری كۆمپیوته‌ر و گرفت و كێشه‌ی تر.
وه‌ك چۆن جۆراوجۆری هه‌یه له‌و ڤایرۆسانه‌ی تووشی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بن، ئه‌واش جۆراوجۆری له ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ردا هه‌یه. جۆریان هه‌یه زۆر ساكار و لاوازن هه‌ندێكی تریشیان هه‌یه به‌هێز و چالاكن، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن كۆمپیوته‌ر شاره‌زایی و وردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌بێت، ده‌توانێت كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌م ڤایرۆسانه بكات.
ڤایرۆس ده‌بێته هۆكاری تێكدانی مۆنیته‌ری كۆمپیوته‌ر و سی دی. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ی بێ سه‌روبه‌رن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ڕاسته‌قینه‌یان نییه.
چۆن ڤایرۆسه‌كان كار ده‌كه‌ن؟
ڤایرۆسه سهرهتایییهكان بۆ گواستنه‌وه‌یان له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر، پێویستییان به بێباكی خاوه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ زۆر چڕترن، بۆ نموونه پڕۆگرامی "worms" - ده‌توانێت خۆی كۆپی بكات و خۆی له ئامێرێكی كۆمپیوته‌ره‌وه بگوێزێته‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و پڕۆگرامه چه‌سپاوانه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیوته‌ر وه‌ك پڕۆگرامی نامه ناردن و وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌لیكترۆنی.
زۆر جۆر له ڤایرۆسه‌كان كه له جۆری "Trojans" - شێوازێكی فریودانیان هه‌یه، به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناوی چه‌ند پڕۆگرامێكی به‌سوودت بۆ ده‌نووسن، هه‌ر بهداگرتنیان ڤایرۆس به‌ناو سیسته‌می كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
پته‌وكردنی هه‌ستی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه باشترین ڕێگه چاره‌سه‌ره بۆ خۆپارستن له سانسۆركردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه، پێویسته به به‌رده‌وام سیسته‌می كاركردنی كۆمپیوته‌ر نوێ بكرێته‌وه (Update) له هه‌مان كاتدا پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس به‌كار بهێنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نوێكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
چۆن ده‌زانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشی ڤایرۆس بووه؟
به كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، قورسێكی زۆر ڕوو ده‌دات و كاتێكی زۆری پێ ده‌چێت، لێره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه كۆمپتهرهكهت ڤایرۆسی تووش بووبێت، نیشانه‌ی قورسبوون مه‌رج نییه هۆكاری ڤایرۆسی بێت، به‌ڵكو تێكچوونی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر یان كه‌مبوونه‌وه‌ی شوێنی پاشكه‌وتكردن، ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره قورسبوونانه، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌و هۆكاره ڤایرۆسه یان نا، پێویسته پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس دابه‌زێنین.
خۆپاراستن.
ناتوانرێت ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له 100% له ڤایرۆس بپارێزین، به‌ڵام ده‌توانرێت خۆپاراستنێكی گونجاو بۆ ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكه ده‌كرێت ڕه‌چاو بكرێت:
یه‌كه‌م - نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیوته‌ر.
دووه‌م - به‌كارهێنانی دیواری ئاگرین (Fire Wall)، هاتنه ناوه‌وه له ده‌ره‌وه سانسۆر ده‌كات.
سێیه‌م - دابه‌زاندنی پرۆگرامی دژه ڤایرۆس.
چواره‌م - نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی ئه‌لیكترۆنی له كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه.
پێنجه‌م - نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ فایلێك، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نه‌كه‌شی ناسراوبوو، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك دڵنیایی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فایله بكرێت، ئایا ئه‌و فایله هه‌ڵگری ڤایرۆس نییه؟ به‌م شێوه‌یه ده‌توانین خۆمان بپارێزین له ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر.