شێرزاد عومه‌ر مامه‌سێنى نوێنه‌ری جووه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌وه‌ندى جوو له ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانن له‌خۆ به‌دوورگرتن و نه‌به‌ستنى پێوه‌ندی نوێنه‌ری حكوومه‌تى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا. ئاشكرای ده‌كات كه ره‌وه‌ندى جوو له دنیادا پشتگیری له ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریشیان هه‌یه به‌سه‌ر بڕیاری سیاسیی ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل.
وه‌ك نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ى جوو له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، پشتگیری له ریفراندۆم ده‌كه‌ن، هه‌ڵسه‌نگاندتان بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى چییه؟
وای ده‌بینم بڕیاری ریفراندۆم ته‌نیا هی سه‌ركردایه‌تیى كوردی نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه ساڵانێك خه‌باتیان كردووه و شه‌هیدیان داوه بۆ جیابوونه‌وه له عێراقی عه‌ره‌بی.
كوردانى جوو یه‌كه‌م ئاین بووین عه‌ره‌به‌كان ئێمه‌یان له عێراق ده‌ركرد، پاشان پێكهاته‌كانى تری كوردانى كاكه‌یی، ئێزیدی و شه‌به‌ك، بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندمان له دیدگه‌ى بیركردنه‌وه‌یه‌كى كوردانه‌یه، بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكى له جێیه و پێمانوایه زۆر دره‌نگیش كه‌وتووه، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر كورد جینۆساید نه‌كرێته‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانه، وه‌ك پێكهاته‌ى كوردانى جوو نه‌ك هه‌ر پشتگیری ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ببینه به‌ردێكى بچووك بۆ دیواری ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه.
به فه‌رمی یا نا فه‌رمی داواتان لێ كراوه رۆڵ بگێڕن به‌و پێیه‌ى ناسراون له‌ناو ره‌وه‌ندى جوو له دنیادا، به تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا، هاوكات له ئیسرائیلیش پێوه‌ندیتان هه‌یه؟
واى ده‌بینین بڕیاری ریفراندۆم چاره‌نووسسازه، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ین، بۆیه پێویست ناكات داوامان لێ بكرێت، ئه‌گه‌ر بكرێ یان نا، كار بۆ سه‌رخستنى ده‌كه‌ین.
كه‌واته چیتان كردووه؟
گۆڕی چه‌ند په‌یامبه‌رێكى جوو له كوردستانه، هه‌وڵمان داوه له رێی ئاینه‌وه هه‌ست و سۆزی ره‌وه‌ندى جوو له دنیادا به‌لاى پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌مان بجووڵێنین، پێمانگوتون ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وا گۆڕی باوباپیرانمان و په‌یامبه‌ران و شارستانییه‌تمان له كوردستان پارێزراو ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له سفری ته‌كوینى ته‌وراتی پیرۆز وا باس كراوه كه مرۆڤ یه‌كه‌م جار له نێوان هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات ژیاون. به‌شێكى ته‌ورات به‌ناوی سفری ناعووم له ئه‌لقووش له كوردستان دابه‌زیوه، لێره‌وه به‌پێى ئاینى ئێمه كوردستان خاكێكى زۆر پیرۆزه و میله‌ته‌كه‌شی پیرۆزه و نه‌وه‌ى په‌یامبه‌ر نووح و ئیبراهیمن، بۆیه توانیومانه سۆزى ره‌وه‌ندى جووی دنیا به‌لاى ده‌وڵه‌تى كوردی رابكێشین، چونكه هه‌رچی جووی دنیا هه‌یه، قه‌رزاری نه‌وه‌ى ماده‌كان و ئیمپراتۆریى میزۆپۆتامیایه كه جووه‌كانی پاراستووه و له خۆیانی گرتووه، ئێسته‌ش ده‌بێت ئه‌وان پشتگیری لێ بكه‌ن.
وه‌ڵامیان چی بوو؟
هه‌رچى جوو هه‌یه له دنیادا له‌گه‌ڵ مافى چاره‌نووسی كورددایه.
ئیسرائیل وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت زوو پشتگیری بۆ ده‌وڵه‌تى كوردستان راگه‌یاند، هۆكار چییه وا پشتگیری ده‌كات؟
هۆیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ره‌وه‌ندى جوو له دنیادا پشتگیریی لێ ده‌كات، مانه‌وى ئیسرائیل به‌نده به ره‌وه‌ندى جوو له وڵاتان به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، بۆیه ناچاره له‌گه‌ڵ ره‌وه‌نده‌كانى خۆی بێت. جگه له‌مه‌ش، هه‌بوونى 230 هه‌زار جوو له ئیسرائیل، ئه‌وانیش وێنه‌یه‌كى جوانیان نیشان داوه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌قامی ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل دروست كردووه.
ره‌وه‌ندى جوو به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا به‌وه ناسراوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیار هه‌یه، ده‌توانن كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئه‌مه‌ریكا دابنێن؟
بێگومان ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى كوردستان بتوانێ رۆڵى خۆی بگێڕێت، له سه‌ردانمان بۆ ئه‌مه‌ریكا و دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندى جوو هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانى جوو له‌وێ، ئه‌وان گله‌یییان له نوێنه‌ری كوردستان هه‌یه و ده‌ڵێن چه‌ندان جار داوه‌تنامه‌یان بۆ ناردوون بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمه‌كانیان، پشتگوێ خراوه و كه‌س نه‌چووه.
نوێنه‌رایه‌تى كوردستان ده‌بێت ئه‌و به‌ربه‌سته فۆبیایه‌ى له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانى كورد و جوو هه‌یه بشكێنن، نابێت گوێ به‌و ترسه بده‌ن كه ئه‌جێندای ئێرانی و عه‌ره‌بییه له‌سه‌ر پێوه‌ندیی كورد و جوو، به‌تایبه‌ت كورد هه‌موو شتێكى له ده‌ست داوه، بۆچى ده‌ترسێت له پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جوو؟ پێم وایه كێشه‌كه له‌وه‌دایه سه‌ركردایه‌تیى كوردی به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تى شاخ پێوه‌ندییه‌كانى له شار په‌ره پێ داوه، ئه‌وه‌تا نوێنه‌رى كوردستان له تاران پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى حكوومه‌تى كوردستان قسه ده‌كات و كه‌سیش یه‌خه‌ى ناگرێت، با نوێنه‌ری كوردستانیش له ئه‌مه‌ریكای ئازاد ئه‌و فۆبیایه بشكێنێت و به فه‌رمی به‌شداری چالاكییه‌كانى ره‌وه‌ند و رێكخراوه‌كانى جوو بكات.
پێمان وایه ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵه‌یه و زۆرجار رێكخراوه‌كان و ره‌وه‌ندى جوو له‌وێ گله‌یییان كردووه كه به‌شداری چالاكییه‌كانیان ناكه‌ن، راسته مه‌ترسی ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئێران ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر كوردستان.
ئه‌وه‌تان گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى كوردستان؟
به‌ڵێ، راسته‌وخۆ به به‌یان سامی عه‌بدوڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یاندووه، ئه‌و گوتی خۆمان ده‌پارێزین، به‌ڵام ئه‌و پاساوه لۆجیكی نییه.
كوردانى جوو توانیویانه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر بڕیارى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل دابنێن؟
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ى كوردانى جوو له كوردستان، هه‌روه‌ها ره‌وه‌ندى كوردانى جوو له تاراوگه و ره‌وه‌ندى كوردانى جوو له ئیسرائیل، به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شمان ده‌ركرد بۆ پشتگیریكردنى ده‌وڵه‌تی كوردستان و رامانگه‌یاند كه كار بۆ دامه‌زراندنى ده‌كه‌ین. كوردانى جوو له ئیسرائیل له‌ڕووى سیاسی چالاك نین، به‌ڵام له‌ڕووى رۆشنبیری و كولتووری كاریگه‌رییان هه‌بووه و حزبه سیاسییه‌كانیش گوێیان لێ ده‌گرن.
بۆچى نوێنه‌ری پێكهاته‌ى جوو له ئه‌نجوومه‌نی باڵاى ریفراندۆم نییه، له كاتێكدا نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى تری وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف نوێنه‌ریان هه‌یه؟
ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان هه‌یه، نازانم حكوومه‌تى كوردستان بۆ ده‌بێ بترسێت له هه‌بوونى ئێمه له‌و ئه‌نجوومه‌نه، چونكه من وه‌ك جوویه‌ك ده‌توانم نوێنه‌رایه‌تى خۆم له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌م و كاریگه‌ری دابنێم، نه‌ك پێكهاته‌یه‌كى تر قسه له جیاتى ئێمه بكات، به‌ڵام نوێنه‌رمان هه‌بێت یان نا، ئێمه پشتگیریی خۆمان له ریفراندۆم ده‌كه‌ین و كاریشی بۆ ده‌كه‌ین.
كه‌واته فه‌رامۆشكردنتان زیان ده‌گه‌یه‌نێت به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه؟
پێش دامه‌زراندنى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، له گه‌شتێكدا بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا، باسی هه‌موو شتێكمان له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندى جوو له‌و وڵاتانه كردووه، به‌ڵام نه‌بوونمان هه‌ر كاریگه‌ری داده‌نێت، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان باسی تاڵانی جووه‌كان بكه‌ین، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وه‌ندى جوو و هه‌روه‌ها دیپلۆماتكاره ئه‌وروپییه‌كان كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان جووه، داده‌نێت، كاتێك ئێمه خۆمان باسی مێژووی 70 ساڵی راگواستنی زۆره‌ملێ و ده‌ركردنمان بكه‌ین، باسی ئه‌وه بكه‌ین كورد ئێمه‌ى چۆن حه‌واندووه‌ته‌وه و شاردووه‌ته‌وه له ده‌ست رژێمه عێراقییه‌كان، بێگومان هه‌بوونمان كاریگه‌ریی زیاتر داده‌نێت كه پێشتر خۆیشمان هه‌ر له هه‌فته‌نامه‌ى "وشه" داوامان كرد پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بێت، كه‌چى هه‌موویان نوێنه‌ریان هه‌یه ته‌نیا ئێمه نه‌بین.