چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو نوێترین بووكه‌ڵه‌ى سێكسی بخرێته بازاڕه‌كان كه تواناى قسه‌كردن و جووڵه‌كردنیشی هه‌یه. كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێن ده‌ڵێ كڕیاران ده‌توانن به ئاره‌زووى خۆیان ناو له بووكه‌ڵه‌كه بنێن و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیش هه‌ڵبژێرن، ده‌بێت به ته‌واوه‌تى خۆیشیان به بووكه‌ڵه‌كه بناسێنن بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنی بووكه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى.
له‌ناو یه‌كێك له ده‌زگه‌كاندا له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا، كۆمه‌ڵێك شاره‌زاو پسپۆڕ له كۆمپانیاى ریال دۆڵ له‌هه‌وڵى دروستكردنى بووكه‌ڵه‌ى سێكسی به قه‌باره‌ى مرۆڤدان، به جۆرێك قسه بكات و توانای جووڵه‌شی هه‌بێت.
دواى چه‌ندان ساڵ كاركردن و راهێنان له‌سه‌ر هونه‌ری وێنه‌كێشان و هه‌ڵكۆڵین، مات مكمولین و تیمه‌كه‌ى توانییان بووكه‌ڵه‌یه‌كى سێكسی وا دروست بكه‌ن كه توانای ژیانى هه‌بێت و بتوانێت له‌سه‌ر قاچه‌كانى بوه‌ستێ و جووڵه‌ش بكا.
كۆمپانیای (RealDoll) له‌گه‌ڵ تیمی شاره‌زایان و پسپۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تى مات مكمولین له شاری سان ماركوس له‌سه‌ر یه‌كێك له رێگه سه‌ره‌كییه‌كان له باشووری كالیفۆرنیا، خه‌ریكى په‌ره‌پێدانى بووكه‌ڵه‌ى سێكسین كه بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتى چین دروستكراو له ئاستى دنیادا خواستێكى زۆر له‌سه‌ر هه‌بوو.
ئه‌و بووكه‌ڵه سێكسییه‌ى ئه‌و تیمه دروستیان كردووه، به ماده‌ى سیلیكۆن رووپۆش كراوه كه ماده‌یه‌كى نه‌رم و شێوه لاستیكییه، په‌یكه‌ری بووكه‌ڵه‌كه به‌جۆرێك دروستكراوه تواناى هه‌موو جووڵه پێكردنێكى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخێكدا ده‌گونجێت.
كۆمپانیای (RealDoll) جگه له بووكه‌ڵه‌ى سێكسی بۆ پیاوان، به‌هه‌مان شێوه بووكه‌ڵه‌ی سێكسی ره‌گه‌زی نێری بۆ ژنانیش دروستكردووه.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت بووكه‌ڵه سێكسییه ره‌گه‌ز نێره‌كه له بازاڕ 10%ى لێ فرۆشراوه به به‌راورد به بووكه‌ڵه سێكسییه ره‌گه‌ز مێیه‌كه كه به‌هه‌موو قه‌باره‌و ره‌نگێك له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام باوترینیان ئه‌سمه‌ر و باڵابه‌رز و چاوشینه‌كانن.
RealDoll ده‌ڵێ كڕیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خواستیان له‌سه‌ر جۆرێك له بووكه‌ڵه‌ى سێكسی هه‌یه كه رێك وه‌ك ژنێكى به راستى وابێت، ئه‌م جۆره‌ش 70 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكى تێده‌چێت.
خواست له‌سه‌ر بووكه‌ڵه سێكسییه‌كان له بازاڕه‌كانى دنیا به‌گشتى مانگانه 20 تا 50 دانه‌ى لێ ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كڕیاری ئه‌و بووكه‌ڵانه‌ن نایانه‌وێت ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێن.
مات مكمولین له‌باره‌ى كڕیاره‌كانیان ده‌ڵێ، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه بێبه‌شن له‌ژیانى سێكسی، یا ئه‌وه‌تا كێشه‌ى سێكسییان هه‌یه یان هزری، یا دووچاری بارێكى ده‌روونى خراپ بوونه‌ته‌وه‌و ناتوانن باوه‌ڕ به ژنان بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى بووكه‌ڵه‌ى سێكسی ته‌نیا بووكه‌ڵه‌یه‌كى قه‌باره گه‌وره بوو، به‌ڵام به‌مدواییانه كۆمپانیاكان هه‌وڵیانداو په‌ره‌یان پێدا، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى مرۆڤ توانای زاڵ بوو به‌سه‌ر دروستكردنى رۆبۆت كه هه‌موو جووڵه‌یه‌ك ده‌كاو تواناى قسه‌كردن و وه‌رگرتنى فه‌رمانی هه‌یه له مرۆڤه‌كاندا، بۆیه كۆمپانیای (Realbotix) به‌هاوكاری پێنج شاره‌زاو تایبمه‌ند له دروستكردنى رۆبۆت له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپاو به‌ڕازیل، بڕیاری ئه‌وه‌یاندا كه ته‌كنه‌لۆجیاى به‌كار هاتوو له رۆبۆته‌كان بگوازنه‌وه بۆ بووكه‌ڵه سێكسییه‌كه، به جۆرێك بووكه‌ڵه‌كه توانای جووڵه و قسه‌كردنى هه‌بێت، یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ی سێكسی كه دروستیان كرد، ناویان نا (هارمونى).
بووكه‌ڵه سێكسییه‌كه به زمانى ئینگلیزیى شێوه‌زاری به‌ڕیتانى قسه ده‌كات و به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌نگیش بۆ بووكه‌ڵه‌كه دانراوه، شاره‌زایان زۆر به وردی كاریان له دروستكردنیدا كردووه به‌تایبه‌ت له به‌رزیى باڵا، روومه‌ت، چاو، لێوه‌كانى، سنگ و قه‌باره‌ى مه‌مكی، هه‌روا سمت و قه‌باره‌ی حه‌وزه‌كه‌ى.
كڕیاران ده‌توانن بۆ خۆیان ناو له بووكه‌ڵه سێكسییه‌كه‌یان بنێن و به‌و ناوه بانگی بكه‌ن، جگه له‌مه‌ش بۆیان هه‌یه 10 خه‌سڵه‌ت له‌و لیسته‌ى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى بووكه‌ڵه‌كه سێكسییه‌كه هه‌یه هه‌ڵیبژێرێت، به‌مه‌ش جۆری قسه‌كردن و مامه‌ڵه‌كردنى بووكه‌ڵه‌كه دێته گۆڕین.
خه‌سڵه‌تێكى تر‌ى ئه‌و بووكه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌یه ده‌بێت كڕیاره‌كه دواى كڕینى، به ته‌واوه‌تى خۆی پێ بناسێت، چونكه بووكه‌ڵه‌كه له باری ده‌روونى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كار‌و حه‌زو خولیا‌و باوه‌ڕییه‌كانی و ژیانى تایبه‌تى خۆی ده‌پرسێت و له‌ناو خۆیدا تۆماری ده‌كاو له كاته جیاوازه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیدا به‌كاری ده‌هێنێته‌وه.
مكمولین ده‌ڵێ ده‌بێ كڕیار‌و مرۆڤه‌كان به‌چاوی رێزه‌وه له بووكه‌ڵه سێكسیه‌كان بڕوانن، لایه‌نه سێكسییه‌كه ئێسته زیاتر وه‌ك نه‌خۆشی لێ هاتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر عاشقه‌كان توانییان گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكه‌ن دوور له سێكس، ئه‌وا دوور ده‌بن له نه‌خۆشیی سێكسی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو 2018، ئه‌و بووكه‌ڵه سێكسییه به نرخى 10 هه‌زار دۆلار بخرێته بازاڕه‌كان، كۆمپانیای (Realbotix ) چاوى له‌وه‌یه له داهاتوودا ته‌واوی ئه‌رك و راسپێردراوه‌كانى به بووكه‌ڵه‌كه ده‌درێت بیخاته كه‌لله‌ى سه‌ری و خۆى دوور بخاته‌وه له‌به‌كارهێنانى شاشه‌ى كۆمپیوته‌ری.