ترسی خیانه‌تكردنت لێی هه‌یه؟ هه‌وڵ ده‌ده‌یت لێی ئاشكرا بكه‌یت و به‌ڵگه‌ت نییه؟ ده‌ته‌وێ بۆت ده‌ربكه‌وێ ئه‌مانه ته‌نیا گومانی خۆتن یان ڕاستی؟ ڕه‌چاوی ئه‌م چوار جووڵه‌یه‌ی بكه و دڵت ئارام بكه لێی.
به چوار جووڵه ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی ڕووخساری ده‌توانی بۆت ده‌ربكه‌وێت، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت خیانه‌ت و درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات یان نا:
جووڵه‌ی پێڵووی چاوی: سه‌رنج بده پێڵووی چاوی ئه‌و كه‌سه‌ی گومانی لێ ده‌كه‌یت درۆت له‌گه‌ڵ بكات، چونكه كاتێك كه‌سێك درۆیه‌ك ده‌كات له‌كاتی قسه‌كردن زۆر به خێرایی چاوی ده‌ترووكێنێت و توانای ڕێكخستنی ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
چونكه خوێندنه‌وه‌ی جه‌سته كارێكی هێنده ئه‌سته‌مه، ناتوانی به ئاسانی له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێبگه‌یت و هه‌ست به‌م جووڵانه‌ی بكه‌یت، به‌ڵام بۆ هاوبه‌شی ژیانت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت ئاسانه، به وردی ده‌توانی له شڵه‌ژانه‌كه‌ی تێبگه‌یت.
جووڵه‌ی لێو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك درۆ بكات، گاز له لێوی ده‌گرێت، پێسته‌كه‌ی لێ ده‌كاته‌وه یان به ده‌ست لێوی ده‌شارێته‌وه له كاتی قسه‌كردندا، هه‌ر كاتێك هه‌ستت به یه‌كێك له‌م بارودۆخانه كرد، یه‌كسه‌ر دڵنیا به له‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات یان شتێكی لێ شاردوویته‌وه.
جووڵه‌ی لووت: به بێ ویستی خۆی، مرۆڤ كاتێك تووشی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت ده‌ست بۆ لووتی ده‌بات و ده‌یخورێنێت، زانایان ده‌ڵێن ئه‌م جووڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌دریناڵینه‌ی له ڕیشاڵه‌كانی خوێنی لووتدا هه‌یه، گرژ ده‌بن و ده‌بێته هۆی خوران له كاتی درۆكردندا.
جووڵه‌ی چاو: ده‌ڵێن چاو كلیلی ئاشكراكردنی درۆیه بۆ ئافره‌تان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی گومانی درۆكردنت لێی هه‌یه، چاوی بۆ لای چه‌پ جووڵاند، واته ده‌یه‌وێت شتێكی بیر بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوی بۆ لای ڕاست جووڵاند، مانای وایه خه‌ریكه درۆیه‌كت له‌گه‌ڵ ده‌كات.