وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگۆییه‌ك به كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پشكنینى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ى ئاب، هه‌مزه زێوهیى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پشكنینى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان نه‌داوه.
زیاتر گوتى، پشكنینى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به هه‌ماهه‌نگى چه‌ند وه‌زاره‌تێك بووه، بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌رچوون له پشكنینه‌كه پێویستى به ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایى و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر هه‌یه.
زێوهیى روونى كرده‌وه كه تا ئێسته مووچه‌ى هیچ كه‌سێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت نه‌بڕدراوه به هۆى ئه‌وه‌ی كه له پشكنین ده‌رنه‌چووبێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ "كۆمه‌ڵه‌ى رۆژ"، كه تایبه‌ته به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، رایان گه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری داوه كه به نزمكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه به كه‌م ئه‌ندام هه‌ژمار ده‌كرێت له %65 وه بۆ 55%.