کۆریای باکور ئامادەکاری کردوە لە 24 کاتژمێر دەتوانێت مووشەک هەڵبدات

:: PM:10:17:01/11/2016 ‌



دەزگەی فۆکس بزنس، رۆژی سێشەمم، لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکی گواستیەوە، ناوەکانی ئاشکرا نەکردووە، کۆریای باکور مووشەکی بالیستی ناوەندی ئامادەکردووە بۆ هاوێشتن لە ماوەی سێ رۆژدا.

دەزگەکە رایگەیاندوە، ئەو ووڵاتە شیوعیە ئامادەکاری کردووە بۆ هەڵدانی مووشەک لە ماوەی 24کاتژمێر بۆ 72 کاتژمێر.

ئەو هەڵدانە ئامادەکراوە لە زنجیرە تاقیکردنەوەی مووشەکەکاندا کە پیۆنگ یانگ لە جیهاندا هەڵساوە بە شکاندنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی تەناهی.

لە ئەنجوومەنی تەناهی جیهانی، چینی لایەنگری کۆریای باکور بڕیارەکانی سەربارەت بە چالاکی مووشەکە بالیستیەکان، ڤیتۆ دەکات.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د