بانکی فیدراڵی ئەمەریکی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری بەرپرسێکی عێراقی
راگرتووە، لە کاتی گواستنەوەی لە بانکەکانی عێراقەوە، کە لە نوری مالیکیەوە نزیکە،
ناوی حەمەد موسەویە، لە رێگەی عەلی عەلاق پارێزەری بانکی ناوەندی عێراق و تاکە بەرپرسی
کڕینی دراوە.
ئێستە بڕی 130 ملیۆن دۆلاری راگیراوە لە کۆی گشتی هەموو
پارەکە، بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکی.
بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی هەبێت، بانکی ئیتیحاد ئەو پڕە پارەی کردووە
بەناوی دوو براوە ( عەقیل مفتن و عەلی مفتن) وە بڕە پارەکە زۆرە و جێگەی بڕوا نیە،
هۆکارێکی تری ئەوەی دەستی بەسەردا گیراوە، هەڵمەتێکی راگەیاندن هەیە لەسەر هودا
حەمەد کە چەندین ملیار دۆلاری رەوانەی دەرەوەی کردووە بۆ سپیکردنەوەی پارە.
بە هاوبەشی لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسی کە کارگێڕی گەندەڵی رێکخراو
دەکەن لە وولاتدا، سەرچاوەکە روونیکردۆتەوە، 70 ملیۆن دۆلاری هێشتا لە بانکی ناوەندی ئەمەریکی
گیراوە.
موسەوی هەوڵی گەڕاندنەوەی دەدات، لە رێگەی ئەو لایەنانەوە کە دەسەڵاتی
ئەوەیان هەیە، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکیش بڕیاری گەرەنتی ئەو بڕ پارەیەیان داوە کە
دەمێنێتەوە و دەستی لێنادرێت.