بۆ یه‌كه‌م جار، سبه‌ی شه‌موو له شاری هه‌ولێر، شانبه‌شانى وڵاتانى جیهان، له ڕۆژى جیهانیى گه‌نجان یاده‌وه‌ریی ده‌كرێته‌وه و له لایه‌ن تۆڕى گه‌نجانى نیشتیمانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕه‌وه‌ند حوسێن دامه‌زرێنه‌رى تۆڕى گه‌نجانى نیشتیمان به "وشه"ى راگه‌یاند، خۆشحاڵێن سبه‌ی له شارى هه‌ولێر، بۆ یه‌كه‌م جار، له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق، یادى ڕۆژى جیهانیى گه‌نجان له ژێر ناوى "گه‌نجان ئاشتى بونیاد ده‌نێن" ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه پیشان بده‌ین كه گه‌نجى كوردیش هیچى كه‌متر نییه له گه‌نجانى وڵاتانى تر.
ئه‌و گوتی، ئامانجمان له هه‌موو كاره‌كانمان، ناساندنى كورد و گه‌نجى كورده به وڵاتانى ده‌ره‌وه، كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موو ڕێكخراوه ناوخۆییه‌كان به‌شێوه‌ى پڕۆفیشناڵ كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌ك ئێڤێنتهكانى جیهان له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ندان چالاكى جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، وه‌ك پانێڵێك بۆ په‌ره‌پێدان به تواناكانى گه‌نجان و چالاكى دیوارى گه‌نجان و چه‌ند نمایشێك له لایه‌ن گرووپی گه‌نجان و پێشكه‌شكردنى میوزیكى ڕاسته‌وخۆ و چه‌ندان چالاكى تر كه ده‌بێته سوپرایز بۆ ئاماده‌بوان. ڕه‌وه‌ند وای گوت.
یادى ڕۆژى جیهانیى گه‌نجان، ساڵانه له وڵاتانى دنیا ساز ده‌كرێت و چه‌ندان چالاكى جۆراوجۆر به‌ڕیوه ده‌چێت و تێیدا تواناكانى گه‌نج، پیشانى حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه و میدیاكان ده‌درێت.
به‌روارى 17ى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 1999، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاری دا، ڕۆژى 12ى ئابی هه‌موو ساڵێك، به‌ڕۆژى جیهانیى گه‌نجان دیارى بكرێت و له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ندان شارى جیهان یادى ئه‌و ڕۆژه به‌فه‌رمى ده‌كه‌نه‌وه.
به‌یانى ڕۆژى شه‌مه به‌روارى 12/8 یادى ئه‌و ڕۆژه ده‌كرێته‌وه له‌شارى هه‌ولێر له‌هۆتێل رۆتانا یادى ئه‌و ڕۆژه ده‌كرێته‌وه.
هه‌ولێر/شاخه‌وان شێخانى