سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نێو ده‌ریا خه‌ریكی چییه‌؟

:: AM:09:14:02/11/2016 ‌




بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی شێخ محەمەد بن راشید ئال مەكتوم سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و حاكمی دوبەی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هەژاندووە كە لە كەناراوەكانی كەنداو بەدیار كیسەڵێكەوە وەستاوە.

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە كە حاكمی دوبەی لە دوورگەی "قەفای" ئەو گرتە ڤیدیۆیەی تۆماركراوە و لەلایەن شازادە هەیای كچی حوسێنی هاوسەری تۆماركراوە و دواتر لە ئەكاونتی رەسمی شێخ محەمەد بن راشید ئال مەكتوم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئیمارات لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا یارمەتی كیسەڵێكی گەورە دەدات، تا بگەڕێتەوە ناو ئاو لەو كاتەی شەپۆلەكانی ئاو هێناویانەتە كەناراوەكان.

سەرچاوە/ العربیە.






وشە - باز ئه‌حمه‌د