چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و به قوڕسی تێكیان شكاندن.
فه‌رهاد نه‌زه‌ر ئه‌فسه‌ر و جێگری فه‌وجی كاكه‌یییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 10:30ی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌ی ته‌لحه‌مه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی داقووق هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانمان، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه لێیان هاتنه ده‌نگ و به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و دوای دوو سه‌عات وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به قورسی تیرۆریستان تێك‌شكێنران.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌دا تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراو و چه‌ندانی تریشیان لێ بریندار كرا، هاوكات به‌شێكی چه‌كداران له هێزه‌كه‌ی داعش دابڕوان و له ناوچه‌كه سه‌ریان لێشێواوه و نازانن بۆ كام لا بچن و بڕۆن، له‌لایه‌نی ئێمه‌وه‌ش سێ شه‌هید و هه‌شت بریندارمان هه‌یه.
ئاماژه‌ی دا، دوای ده‌ست پێ كردنی شه‌ڕه‌كه هێزی تری پێشمه‌رگه‌ش هاتنه ناوچه‌كه و ئێسته ته‌واوی سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆماندایه و تیرۆریستانمان به ته‌واوی له ناوچه‌كه وه‌ده‌رناوه و هیچ مه‌ترسییه‌كیان نه‌ماوه و پێشمه‌رگه‌ش دلێرانه سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی چۆڵ ناكات و به‌ره‌وڕووی تیرۆریستان ده‌وه‌ستێته‌وه.
كه‌ركووك/دلۆڤان مه‌جید.