به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبنییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 49 پله و نزمترین پله‌ش 28 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 47 پله و نزمترین پله‌ش 27 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.