بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، زاواكه‌ی بنێرێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخه هه‌ڵواسراوه‌كانی ناوچه‌كه بكات، ئامانجی هاتنی زاواكه‌ی تره‌مپ بۆ ناوچه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیله به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، هاوكات پرسه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ئاشكرای ده‌كات، جارید كۆشنه‌ر (زاوای تره‌مپ) ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ جیسۆن گرینبلات گه‌وره دانوستانكاری نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌نێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه له‌باره‌ی گفتوگۆی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌دوێن.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی زاواكه‌ی تره‌مپ و شاندی یاوه‌ری كه هێشتا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، "دینا پاوڵ" جێگری ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیش به‌شدار ده‌بێ و بڕیاره سه‌ردانی سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، ئوردن، میسڕ، ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بكه‌ن. ماڵپه‌ڕی سكای نیوز وای بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ و ئه‌گه‌رێكی زۆره، ئه‌م سه‌ردانه‌ی نوێنه‌رانی واشنتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جگه له باسكردنی كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، گفتوگۆی ڕژد له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان وڵاتانی سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی كه دژی قه‌ته‌ر وه‌ستاونه‌ته‌وه ده‌كرێ و چاوه‌ڕێش ده‌كرێ، بابه‌تی ڕیفراندۆمی كوردستانیش له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ و ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆشنه‌ر و شانده‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی سپی پستڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاتنی شانده‌كه‌ی واشنتن بۆ ناوچه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئامانجی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و دواتریش كێشه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانی جارید كۆشنه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان، "وشه" پێوه‌ندی به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ری نه‌بوو.
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی چڕتر هاتووه‌ته ناو گفتوگۆكان، وه‌ك ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێ كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو ڕێكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه، پێوه‌ندی به مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و به فه‌رمی ویستی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند كه پێیان باشه ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان دوا بخرێ، له به‌رامبه‌ردا بارزانی پێی گوت، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كوردستان له ڕابردوو و له قۆناغی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌وڵی بۆ ده‌دا جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه گه‌لی كوردستان بڕیاری دا ڕێی خۆی بگرێته‌به‌ر.
بارزانی ئه‌وه‌یشی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خسته ڕوو كه پرسیار ئه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم چ زه‌مانه‌تێك و چ به‌دیلێك هه‌یه بۆ ئاینده و دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان؟
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌رچی به‌پێی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرا، وا ده‌رده‌كه‌وت كه‌سێكی هه‌ڵه‌شه بێت و بیه‌وێت گۆڕانكارییه‌كان به خێرا بكات، به‌ڵام ئه‌و ئێسته سیاسه‌ته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی تر به‌ڕێوه ده‌بات و نایه‌وێ گۆڕانكاری خێرا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بێت به شێوه‌یه‌ك نه‌توانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه به هۆشیاریی زیاتره‌وه بڕواننه ئه‌و گۆڕانكارییه جیۆگرافییه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان خۆیان ورده‌كاری ئاگه‌دار بن، زیاتر له 10 ساڵ ده‌بێ، له ڕاپۆرته شیكارییه‌كانی توێژه‌رانی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكادا، باس له‌و گۆڕانكارییانه كراوه و تێیدا به ڕوونی ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، پێویسته عێراق بۆ سێ وڵات پارچه بكرێ، كورد سه‌ربه‌خۆ بێت و شیعه و سوننه‌ش له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كان باس نه‌كراوه، واده و كاتی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه.
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی داعشه‌وه به ته‌واوی واده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێش خست، به‌ڵام هێشتا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سڵ ده‌كاته‌وه و نایه‌وێ هیچ نه‌بێ له چوار ساڵی یه‌كه‌میدا، هیچ شڵه‌ژانێك دروست بێت كه پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه لاواز بكات و ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ چوار ساڵی تر متمانه‌ی پێ نه‌كه‌نه‌وه.
هاتنی شانده‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تی كه به سه‌رۆكایه‌تیی زاواكه‌ی تره‌مپه كه تاكه متمانه‌پێكه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، وێنه‌كه بۆ واشنتن باشتر ڕوون ده‌كاته‌وه و دوای ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێ، به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.