ھیچ شتێك له وه‌رزی گه‌رمادا ھێنده‌ی ئاوی سارد و سه‌ھۆڵاو خۆش نییه و تینوێتی ناشكێنێت، به‌ڵام له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه، ڕه‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌ت بگۆڕیت و واز بھێنیت له خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد.
یه‌كه‌م - خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته ھۆی زیان گه‌یاندن به كرداری ھه‌رس، ئه‌مه‌ش ھۆكارێكه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له جه‌سته‌دا.
دووه‌م - خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌پێی پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌ت باشترین یارمه‌تییه بۆ كرداری ھه‌رس، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ھۆكارێكه بۆ قه‌بزی، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر خواردن له ڕیخۆڵه‌دا ده‌ھێڵێته‌وه.
سێیه‌م - زیان به پێست و شێداری جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت و وشكی ده‌كاته‌وه، چونكه پێویسته ئه‌و ئاوه ھه‌مان پله‌ی گه‌رمی له‌ش بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش و پێست شێ‌دار بكات.
چواره‌م - ئاوی سارد ده‌بێته ھۆكارێك بۆ نه‌مانی وزه، چونكه ھه‌میشه جه‌سته بۆ به‌كارھێنانی وزه پێویستی به ئاوێكه كه نزیك بێت له پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌وه.
پێنجه‌م - زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و ھۆكارێكه بۆ سك ئێشه، چونكه خوێنبه‌ره‌كان و گه‌ده ناتوانێت ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌یخۆیت باش ھه‌رسی بكات.
شه‌شه‌م - یه‌كێكی تر له زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد كه‌مكردنه‌وه‌ی لێدانه‌كانی دڵ، ڕه‌نگه ھه‌ندێك جار حاڵه‌تی نه‌خوازراویش دروست بكات.
حه‌وته‌م - خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ھۆكارێكه بۆ ھه‌وكردنی قورگ و كۆكه، خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد پله‌ی گه‌رمی جه‌سته داده‌به‌زێنێت و جه‌سته پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆر ده‌بێ بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ئاستی پله‌ی گه‌رمییه‌كه.
هه‌شته‌م - ئه‌گه‌ر ھه‌ندێك جار دوای ئایسكرێم خواردن ھه‌ست به سه‌رئێشه بكه‌یت، ئه‌وا به دڵنیایی دوای ئاوی ساردیش ڕه‌نگه تووشی سه‌رئێشه ببیت، به‌ڵام نه‌زانیت ھۆكاره‌كه‌ی ئاوی سارده، چونكه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر مێشك و بڕبڕه‌كانی پشت.