كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی: ئێران پارە بە ئێن ئاڕ تی دەدات

:: PM:01:03:12/08/2017 ‌

كەناڵی فەلووجەی عێراقی لە بەرنامەی ستۆدیۆی نۆیەم تێیدا ئەنوەر حەمدانی بێژەر و میدیاكاری ناوداری عێراقی لە بەرنامەیەكدا باس لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكات و دووپات لەوە دەكاتەوە، ئەو كەناڵە لەلایەن ئێرانەوە پارەدار دەكرێ و دەستی لەگەڵ مالیكی تێكەڵ كردووە.

ئەنوەر حەمدانی وەك لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەیبینن، دەڵێ ئێن ئاڕ تی كەناڵێكی سەرمایەدارییە و لە ئێرانەوە پارەدار و پشتیوانی دەكرێ بۆ دژایەتی سیاسەتی سەرۆك مەسعوود بارزانی و هەرێمی كوردستان. خاوەنی كەناڵەكە برای سروە عەبدولواحیدە كە پێوەندیی زۆر  ناوازە و تایبەتی لەگەڵ مالیكی هەیە.

هەروەها دەڵێ، ئەو تەلەڤزیۆنە وەك تەلەڤزیۆنی شەباب (كەناڵێكی عێراقی بوو لە سەردەمی ڕژێمی بەعس) خۆی دەنوێنێ، دەڵێ بۆچی سەكردەی عێراقی شێخ خەمیس خەنجەر دەڵێ، مالیكی پیاوێكی خراپە، تەماشای تەلەڤزیۆنی شەباب بكەیتەوە، بە هەمان شێواز ڕاپۆرتەكانیان بڵاو دەكەنەوە.

ئاماژەی داوە و دەڵێ، گوتمان مالیكی خراپە، ئێوە تووڕە بوون، گوتمان دووڕووە تووڕە بوون، گوتمان مالیكی دادگایی بكرێ، تووڕە بوون. گوتمان مالیكی تەنیا جێگری سەرۆك كۆمارە تووڕە بوون، ئێ چیتان دەوێ و مەبەستتان چییە، ئەگەر خەمیس خەنجەر وەك پیاوێكی دەوڵەت قسەی كرد، ئەگەر لەسەر یەك قسە بكەین، ئێوە سەر بە ئێرانن و پارە لە مالیكی وەردەگرن، نەك ئێمە، بۆچی بەوە تووڕە دەبن.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەنوەر حەمدانی دەڵێ، گوێم لێ بگرن، بەیانی گۆڕانكاری بەسەردا دێ، داهاتوو بۆ شكستخواردوان نییە، بەڵكو بۆ دروستكەرانی داهاتووە، خەمیس خەنجەر عێراقییە و ئەركیەتی داهاتووی عێراق بێ، ئێوە تووڕە دەبن سەرتان لە دیوار بدەن، ڕازیش بن یان نا، هیچ ناگۆڕێت.





وشە - باز ئه‌حمه‌د