گرووپێكی گه‌نجانی شاره‌دێی شیلادزێ له هاوینه‌هه‌واری گه‌لیی باڵنده، چه‌ندان یاریی كولتووریی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به ئامانجی سه‌رنجڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاران و هاتنیان بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی تری وه‌ك ئاڤامارك و ئاڤاشین و ڕاكێشانی زیاتری داهاتی ئابووری له ڕێی گه‌شتیارانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان.
ئه‌حمه‌د شامكی ڕێكخه‌ری یارییه كولتوورییه‌كان له‌و ناوچه گهشتیاراییانه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیار بۆ سه‌یرانگه و هاوینه‌هه‌واره‌كانی سنووری شاره‌دێی شیلادزێ به‌تایبه‌ت هاوینه‌هه‌واری ئاڤاشین و ئاڤامارك له گه‌لی باڵنده، چه‌ند یارییه‌كی كولتووری له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بۆ گه‌شتیاران ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی، یارییه‌كی بریتییه له هاوسه‌نگكردنی به‌رده‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر و به‌رزكردنه‌وه‌یان، هه‌ر گه‌شتیارێك به پێی ڕێساكانی یارییه‌كه بیباته‌وه، ئه‌وا خه‌ڵات ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی داوه، له ماوه‌ی ڕابردوو گه‌شتیارێك توانی پێوانه بكشێنێ و 28 به‌رد به به‌رزی 150 سانتیمه‌تر له‌سه‌ر یه‌ك هاوسه‌نگ بكات و بیوه‌ستێنێت، خه‌ڵاتی پێ به‌خشرا.
ئاڤامارك و ئاڤاشین به دووری 35 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، شوێنێكی گه‌شتیاری زۆر دڵڕفێنه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ساڵانه 50 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و ناوچه گه‌شتیاریییه ده‌كه‌ن.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.