كاتێك باس له كێش و وه‌رزش ده‌كرێت، بێگومان خێرا هه‌موو مێشكی ده‌چێته لای زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی و خواردنی نا ته‌ندروست، به‌ڵام بێ گومان كه‌سانێكی تر هه‌ن كێشه‌ی لاوازی جه‌سته‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت كێشیان زیاد بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "بۆڵد سكای" ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زیاد له پێویست لاوازه، مانای ئه‌وه نییه وه‌رزشیان پێویست نییه و هه‌موو خواردنێك بخۆن به‌بێ گوێدانه ڕێژه‌ی چه‌وری و شه‌كر و جۆره‌كانی، به‌ڵكو پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن به‌ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروست، چونكه لاوازی كێشیش زیانی هه‌یه.
ڕێگه‌كانی زیادكردنی كێش.
-ڕێگه مه‌ده به هیچ شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی چوار سه‌عات زیاتر برسی بیت و هیچ نه‌خۆیت، چونكه جه‌سته‌ت پێویستی به وزه هه‌یه و كاتێك هیچ ناخۆیت بێ به‌شی ده‌كه‌یت له وزه‌ی پێویست، بۆیه گرنگه ژه‌مێكی ئاسایی بخۆیت له نێوانی سێ بۆ پێنج سه‌عات.
-هه‌میشه ئامانجت ئه‌وه بێت سێ ژه‌م خواردنی ته‌ندروست بخۆیت، واته پێویسته پێكهاتبێت له سه‌وزه و میوه جۆره‌كانی، یان به واته‌یه‌كی تر ده‌بێت خواردنه‌كانت هه‌موو جۆره ڤیتامینێك و كانزا و پێكهاته خۆراكیه به‌سووده‌كانی تێدا بێت.
-ئه‌و خۆراكانه ده‌ستنیشان بكه كه ڕێژه‌ی كاربۆهێدرات و پرۆتین و چه‌وری سوودبه‌خشی زۆره، هاوكات ئه‌و میوانه‌ی وشككراون وه‌ك هه‌نجیر و كشمیش، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵ بده یه‌كسانی ڕابگره واته به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری یان شیرینی مه‌خۆ، چونكه دواتر كاریگه‌ری ده‌كات سه‌ر رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری خوێنت.
-پێویسته ڕۆژانه شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه سوودبه‌خشه‌كان بخۆیته‌وه و بایه‌خی پێ بده‌یت، واته شه‌ربه‌تی سروشتی و میلك شیك كه بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی خۆراكی سوودبه‌خشی تێدایه.
-پێش نووستن ژه‌مێكی كه‌م و ته‌ندروست بخۆ، چونكه هاوكارییه بۆ زیادبوونی كێشت و هه‌میش وزه به جه‌سته ده‌دات، وه‌ك خواردنی میوه یان شیر یان هه‌ر خۆراكێكی تر، به‌ڵام نابێت ناته‌ندروست بێت.
-ئه‌نجامدانی وه‌رزشی تایبه‌ت به زیادكردنی كێش و پڕكردنی جه‌سته كه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری شاره‌زاوه دیاری ده‌كرێت.
تێبینی: گرنگه پێشتر سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و دڵنیا بیته‌وه له‌وه‌ی هۆكاری لاوازی جه‌سته‌ت، هیچ نه‌خۆشییه‌ك نییه.