2-2
گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات
دواى گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له ساڵى 2000 به‌هۆى كۆچی دوایی باوكی، به‌شار ئه‌سه‌د (34) ساڵ كه بۆ خاترى ئه‌و له ماوه‌ى 17 رۆژ ده‌ستكاری ده‌ستوور كرا و ته‌مه‌نى یاسایی له 40 ساڵییه‌وه بۆ ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌م كرایه‌وه.
گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شار، درێژه‌دان بوو به گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن باوكیه‌وه له ساڵى 1970، كه تا ئێسته خۆی و باوكی 47 ساڵ حوكمى سوریا ده‌كه‌ن، وه‌ك خانه‌واده‌ى ده‌سه‌ڵاتداری سوریا ناسراون ئه‌گه‌رچى له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان وه‌ك پێكهاته‌ى عه‌له‌وییه‌كانی سوریا، كه‌مینه‌ن و زۆرینه‌ى سوریا سوونه مهزههون.
ئه‌سه‌دی كوڕ، له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك گۆڕانكاری ئه‌نجام دا، له‌وانه رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ى لقی بانكى بیانى له وڵات، ئازادییه‌كان رێگه‌یان پێ درا و هاووڵاتییان بۆیان هه‌بوو ئه‌ژماری بانكی بكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت به دراوی بیانى، ئه‌م ماوه‌یه له سووریا ناوی لێ نرا به‌هاری دیمه‌شق. ئه‌و كرانه‌وه‌یه سێكته‌ری ئابووریشی گرته‌وه له ئابوورییه‌كى پلان بۆ داڕێژراوی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بۆ ئابووریی بازاڕی ئازاد كه به ماوه‌یه‌كى كه‌م بازاڕه‌كانى سووریا گهشهپێدانێكى زۆری ئابووریی به‌خۆیه‌وه بینى، ته‌نانه‌ت كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێشوه‌چوونى سوپای وڵاتیش هه‌بوو، به‌جۆرێك سوپای سووریا ساڵى 2009 به‌هێزترین سوپاى وڵاتانى عه‌ره‌بی بوو، له رووی ژماره‌ی سه‌ربازیشه‌وه پله‌ى شانزه‌یه‌می جیهانى گرتبوو.
تیرۆركردنى حه‌ریری و كۆتاهێنان به مانه‌وه‌ى سوپا له لبنان
له‌گه‌ڵ ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی له ناوخۆدا، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌دی كوڕ هیچی كه‌متر نه‌بوو له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌دی باوك، دیارترینى ئه‌و تاوانانه‌ى تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى خرانه پاڵ به‌شار ئه‌سه‌د، له‌وانه كوژرانى ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان كه یه‌كێك بوو له هاوپه‌یمانه مهتینهكانى حكوومه‌تى سووریا.
به تیرۆركردنى حه‌ریری كۆتا به باڵاده‌ستى رژێمى ئه‌سه‌د له لبنان هات كه له یه‌كى حوزه‌یرانى 1976 بۆ كۆتاهێنان به شه‌ڕی ناوخۆى لبنان چووه ئه‌و وڵاته و تا ساڵى 2005، به فشاری نێوده‌وڵه‌تى و شه‌قامی لبنانى، سوپاى سووریا ناچار بوو بكێشێته‌وه.
دواى تیرۆركردنى حه‌ریری و پێكهێنانى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامدانى چه‌ندان دانیشتن و دادبینى و راپۆرت، ساڵى 2010 سه‌عد حه‌ریری كوڕی ره‌فیق حه‌ریری رای گه‌یاند، تۆمه‌تباركردنى سووریا هه‌ڵه بوو، دواتریش سه‌ردانى سووریای كرد و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
دواى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى حه‌ریری كوڕ به‌رامبه‌ر به‌شارى كوڕ، باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كات، دواتریش نیكۆلاس ساركوزی سه‌رۆكى فڕه‌نسا و پاشانیش مه‌لیك عه‌بدوڵای پادشاى عه‌ره‌بستانى سوودیه، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئاسایی كرده‌وه.
كرده‌وه‌گه‌لى بوستان و له‌ناوبردنى كووره ئهتۆمییهكانى سووریا
یه‌كێكى تر له وێستهگهكانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌دى كوڕ، كرده‌وه‌گه‌لى بوستانه كه ساڵى 2007 هێزی ئاسامانى ئیسرائیلى هێرشی كرده سه‌ر كووره ئهتۆمییهكانى سووریا له ناوچه‌ى دێره‌زوور.
دواى دوو رۆژ حكوومه‌تى سووریا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى سوپای ئیسرائیلى رای گه‌یاند كه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى سوپای ئیسرائیل له هه‌وڵیاندا بۆ هێرشكردنه سه‌ر دیمه‌شق، شكستیان هێنا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كشتوكاڵییان بۆردمان كرد، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى حكوومه‌تى سووریا دواى فشارێكى زۆر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هات كه سووریا دان به‌خۆیدا بگرێت و هێرش نه‌كاته سه‌ر ئیسرائیل.
48 سه‌عات، حكوومه‌تى ئیسرائیل له ته‌واوى ئاماده‌باشیدا بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سووریا، به‌ڵام دواتر هه‌وڵ و فشاره‌كان سه‌ركه‌وتن و سووریا هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بوو!
دواى سێ ساڵ، جارێكى تر گرژی له نێوان ئیسرائیل و سووریا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی سووریا په‌یامى ئه‌سه‌دی به حكوومه‌تى ئیسرائیل گه‌یاند كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ له‌باربردنى پرۆسه‌ی ئاشتى و له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو وڵات، ئه‌م جاره مووشه‌كه‌كانى سووریا به‌ر شاره‌كانى ئیسرائیل ده‌كه‌ون، له وه‌ڵامدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل گوتى سوپای سووریا له هه‌ر شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شكست ده‌هێنێت و رژێمى ئه‌سه‌دیش ناچار ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت، ئامۆژگاری سووریاشی كرد كه تهپۆڵكهكانى جۆلان به‌جێ بهێڵێت.
شكستى به‌هارى عه‌ره‌بی له سووریا
گرژییه‌كانى نێوان ئیسرائیل و سووریا به‌رده‌وامییان هه‌بوو، به‌ڵام له 15ى ئاداری 2011، خۆپیشاندانه‌كانى ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌یشته سووریا و خۆپیشاندان له درعا و دیمه‌شق و شار و شارۆكه‌كانى تر‌ى سووریا به دروشمى دژی سه‌ركوتكردن و گه‌نده‌ڵی و ئازادی داوای رووخانى رژێمی به‌عس ده‌كه‌ین كه له ساڵى 1963ه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته.
خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كى توند بوون له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كان و رژێمى سووریا رای گه‌یاند، رووداوه‌كان له‌لایه‌ن توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت بۆ تێكدانى باری ته‌ناهی وڵات و دامه‌زراندنى ئیمارهیهكى ئیسلامى له‌سه‌ر به‌شێك له خاكی سووریا.
له 15ى ئادار تا ناوه‌ڕاستى تشرینى یه‌كه‌م ژماره‌ى قوربانییانى خۆپیشانده‌ران له سووریا گه‌یشته سێ هه‌زار و 500 كوژراو جگه له گیراوان، زیانێكى زۆریش به‌ر ئابووریی وڵات كه‌وت.
بۆ دامركاندنه‌وه‌ى تووڕه‌یی خۆپیشانده‌ران، رژێمى ئه‌سه‌د چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك و چاكسازییه‌كی ئه‌نجام دا كه به‌شێكیان هه‌ر جێبه‌جێ نه‌كران، هاوكات چه‌ندان به‌ڵێنى دا له‌وانه پێدانی ناسنامه به كورده‌كان و ده‌ركردنى لێبوردنى گشتى بۆ سیاسییه به‌ندكراوه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاری درا بۆ دیالۆگى نیشتمانى و گۆڕانكاریكردن له حكوومه‌ت و باشتركردنى دۆخى ئابووری.
به‌ڵام خۆپیشانده‌ران موكوڕ بوون له‌سه‌ر رووخاندنى رژێم كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی له توونس و میسری به‌سه‌ره‌وه بوو كه رژێمه‌كان له ده‌سه‌ڵات نه‌مان، بۆیه خۆپیشاندان و شۆڕش دژی رژێم به‌رده‌وامى پێ درا و چه‌ندان ئه‌فسه‌ری پله‌باڵا ریزه‌كانى سوپایان به‌جێ هێشت.
شۆڕشی سووریا به‌رده‌وامى هه‌بوو، به‌ڵام هێزه شۆڕشگێڕه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندان به‌ره دابه‌ش بوون، له كۆتای ساڵى 2011 به‌ره‌ى نوسره به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌بو محه‌مه‌دى جهولانى راگه‌یه‌نرا، پاشان له نۆى نیسانى 2012 ئه‌بو به‌كری به‌غدادی یه‌كگرتنى به‌ره‌ى نوسره و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق له‌ژێر ناوی ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام راگه‌یاند، دواتر له 29ى حوزه‌یران جارێكى تر ناوه‌كه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى گۆڕا.
جگه له ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، چه‌ندان به‌ره‌و هێزی تر له سووریا خۆیان راگه‌یاند له‌وانه هێزه كوردییه‌كان كه دواى رێككه‌وتنى نێوان رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و پارتى یه‌كێتى دیموكرات به سه‌رۆكایه‌تى ساڵح موسلیم، له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2012 یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل-یان راگه‌یاند كه ئامانج لێى پاراستنى ناوچه كوردستانییه‌كان بوو، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونى كات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان، ئه‌و هێزه‌ش كه سه‌ره‌تا خۆى له ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان ده‌پاراست، ئێسته بووه به به‌شێك له ململانێیه‌كه و ناوچه‌یه‌كى زۆری سووریاى به‌ده‌سته و له دوا مه‌نزڵى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له ره‌قه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان، له هه‌وڵی كوتانى دوا بزماره به گیانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه.
نیو ملیۆن قوربانى و ملیۆنان ئاواره له 2011 تا 2016
به‌گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوی چاودێری نێوده‌وڵه‌تى مافی مرۆڤ (هیومان رایت وۆچ) تا شوباتى ساڵى 2016، ژماره‌ى كوژراوان له سووریا زیاتر له 470 هه‌زار كه‌س بووه و زیاتر له شه‌ش ملیۆن هاووڵاتیى سووریش ئاواره بوونه و چوار ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌سیش داوای مافی په‌نابه‌ریه‌تییان كردووه به‌پێى نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆیی، هه‌ر به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى هیومان رایت وۆچ، زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له ناوچه‌ى ململانێ گیریان خواردووه و له ژیانێكى سه‌ختدا ده‌ژین و هه‌موو كات مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ر هه‌یه.
رۆڵى ئێران و رووسیا له مانه‌وه‌ى به‌شار
پێوه‌ندییه‌كانى حزبى حاكم و خانه‌واده‌ى ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا، به‌تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش شه‌ڕى ساڵى 1973 دژ به ئیسرائیل. به‌هۆى پێگه ستراتیجییه‌كه‌ى كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، هه‌رزوو یه‌كێتیى سۆڤیه‌ت بنكه‌یه‌كى سه‌ربازی له‌و وڵاته دامه‌زراند كه ئێسته‌ش بوونى ماوه، جگه له‌مه دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتیى سۆڤیه‌ت و له‌ناوچوونى رژێمى موعه‌مه‌ر قه‌زافی هاوپه‌یمانى رووسیا له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، رووسیا نه‌یده‌ویست به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێگه‌ى خۆى له سووریا له ده‌ست بدات، بۆیه له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ پشتگیریكردنی ده‌سه‌ڵاتى به‌شار و مانه‌وه‌ى، یانیش ئاماده‌یه پشت له به‌شار بكات به مه‌رجی مانه‌وه‌ى پێگه سه‌ربازییه‌كه‌ى له‌و وڵاته.
هه‌رچی ئێرانه، دواى رزگاركردنى عێراق و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى شیعه، پلانى بۆ گه‌یشتن به ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و لبنان هه‌یه له ڕێى عێراق و وشكانی به مه‌به‌ستى پێدانى چه‌ك به حزبوڵای لبنانی و گه‌یاندنى كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی و ئابووری به رژێمى سووریا، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
هاوكاری رووسیا و ئێران، یان روونتر بڵێین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
پێوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى رژێمى سووریا
رووسیا
تازه‌ترین هاوپه‌یمانى نێوان سووریا و رووسیا، هاوپه‌یمانى سێ لایه‌نى سووریا، رووسیا و ئێرانه كه رۆڵێكى گرنگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینین و هێزێكى فشاری گه‌وره‌ن به‌سه‌ر هێزه گه‌وره‌كانى دنیا، ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ى باڵانسی هێز له دنیادا.
هاوپه‌یمانى نێوان رووسیا و سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌مى یه‌كێتیى سۆڤیه‌ت كه پاڵپشتێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازی بۆ سووریا ده‌كرد و به‌رده‌وامیش بوو، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى ڤلادێمیر پوتین ئه‌و پاڵپشتییه سه‌ربازییه زیادی كرد ئه‌ویش به دووباره‌كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى هێزى ده‌ریایی رووسیا له به‌نده‌ری ته‌ڕتووس، هاوكات ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى سه‌ربازیی گه‌وره له‌گه‌ڵ سووریا و ناردنى ئه‌فسه‌ره پلهباڵاكانى رووس وه‌ك راوێژكار و شاره‌زا و كاركردنیان له وه‌زاره‌تى به‌رگریی سووریا.
له‌گه‌ڵ ئێران
ئه‌گه‌رچی پێوه‌ندییه‌كانى سووریا و ئێران زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران، كه سووریا هاوكارێكى باشی ئێران بوو له پێدانى چه‌ك، به‌ڵام هاوپه‌یمانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته بۆ ساڵى 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوپه‌یمانى ستراتیجیى له نێوان سووریا، ئێران و حزبوڵای لبنانى به‌سترا.
كۆمه‌ڵێك رووداو، ئێران و سووریاى له یه‌ك نزیك كرده‌وه به‌تایبه‌ت شه‌ڕى عێراق و رووخاندنى رژێم له 2003، پاشان كوژرانى ره‌فیق حه‌ریری. ئه‌و هۆكارانه وایان كرد كه رژێمى سووریا زیاتر پشت به ئێران ببه‌ستێت و پشت له وڵاتانى كه‌نداوی عه‌ره‌بی بكات كه هه‌میشه پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ئه‌رێنى نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودیه
به‌شار ئه‌سه‌د دواى شوێنگرتنه‌وه‌ى باوكى له ساڵى 2000، دووه‌مین سه‌ردانى بۆ سعوودیه ئه‌نجام دا پاش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى میسری كردبوو و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حوسنى موباره‌ك سه‌رۆكى ئه‌و كاتى میسر كۆ بووبووه‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانى به‌شار له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودیه دوای تیرۆركردنى ره‌فیق حه‌ریری ساڵى 2005 تێك چوون، كاتێك سعوودیه وا تێگه‌یشتبوو كه هه‌واڵگریی سووریا له پشته‌وه‌ى كوژرانى حه‌ریرین.
پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ساڵى 2006 هێنده‌ى تر تێك چوون كاتێك سووریا پشتگیری حزبوڵاى لبنانى كرد له شه‌ڕى دژ به ئیسرائیل، له‌مه‌دا سعوودیه رایوایه به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه ژێرخانی لبنان داته‌پی، به‌ڵام حكوومه‌تى سووریا رای وایه ئه‌وه وه‌ستانه‌وه بووه به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ر.
پێوه‌ندییه‌كانى سووریا و سعوودیه له ساڵى 2008 به ته‌واوه‌تى تێك چوون به‌هۆى كوشتارگه‌ى گرتووخانه‌ى سیدنایا كه رژێمى سووریا دژ به گیراوه سیاسییه‌كان ئه‌نجامی دان، به‌هۆیه‌وه سعوودیه باڵوێزی خۆى له سووریا كشانده‌وه، دواتر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوون بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا به ئامانجی ئه‌وه‌ى سووریا نه‌چێته به‌ره‌ی ئێران.
ساڵى 2009 جارێكى تر باڵوێزخانه‌ى سعوودیه له سووریا كرایه‌وه و له مانگى ئه‌یلوولى 2009 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانى سعوودیه‌ى كرد، پاشان له مانگی تشرینى یه‌كه‌م عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز مه‌لیكى سعوودیه سه‌ردانى دیمه‌شقی كرد.
ئامانج له‌م نزیكبوونه‌وه‌یه دوورخستنه‌وه‌ى سووریا بوو له ئێران و حزبوڵا، رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بوو كه سووریا نزیك نه‌بێته‌وه له ئێران و حزبوڵا، هه‌روه‌ها ده‌ست هه‌ڵگرێ له پشتگیریكردنى هێزه چه‌كداره‌كانى حزبی به‌عسی عێراق له ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه له عێراق و راده‌ستكردنى سه‌ركرده‌كانى حزبی به‌عس به ئه‌مه‌ریكا، له به‌رامبه‌ر هاوكاری دارایی سعوودیه و هه‌ڵگرتنى سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سووریا، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و داواكارییه‌ى ره‌ت كرده‌وه.
له خۆپیشاندان و به‌هاری عه‌ره‌بی له سووریا، عه‌ره‌بستانى سعوودیه به ته‌واوه‌تى دژی رژێم وه‌ستایه‌وه و پشتگیری له هێزه چه‌كداره ئازاده‌كانى سووریا كرد و چه‌كی كوڕواتى و یۆگسلافی به به‌های ملیۆنان دۆلار بۆ كڕین و له رێى ئوردن و توركیاوه ره‌وانه‌ى سووریاى ده‌كردن، جگه له‌مه‌ش به‌هاوكاری (CIA)ى ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر خاكی سعوودیه راهێنانى چه‌كداری به ئۆپۆزسیۆنى سووری ده‌كرد، له‌و كاته‌وه تا ئێسته‌ش پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته پچڕاوه.
له‌گه‌ڵ توركیا
هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن سووریا ساڵى 1946 تا ساڵى 1998 پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته هیچ كات باش نه‌بووه، به‌تایبه‌ت دروستكردنى چه‌ندان به‌نداو له‌سه‌ر زێى خابوورو رووباری دیجله و فوڕات كه ده‌ڕژێنه خاكى سووریاش.
دواى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى سه‌ربازی له نێوان توركیا و ئیسرائیڵ، سووریا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى وه‌ها لێك دایه‌وه كه دژی سووریایه‌و به ئامانجگرتنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا توركیا، سووریای به له‌باوه‌ش گرتنى پارتی كرێكارانی كوردستان و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان تۆمه‌تبار ده‌كرد كه سووریا وه‌ك كارتى فشار به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كارى ده‌هێنان، هاوكات به‌ستنى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ یۆنان و قوبرسی یۆنانى.
كێشه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، ساڵى 1998 سه‌ركرده باڵاكانى سوپاى توركیا بڕیاری له‌شكركێشییان بۆ سه‌ر خاكی سووریا راگه‌یاند به بیانووى لێدان له پارتى كرێكارانى كوردستان و گرتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان.
ئه‌و هه‌وڵه‌ى توركیا به هاتنه ناوه‌وه‌ى چه‌ندان وڵات وه‌ك نێوه‌ندگیر هاته وه‌ستان، پاشان سووریا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی له وڵات ده‌ركرد و كێشه‌كه كه‌مێك ئارام بووه‌وه.
دواى ده‌كردنى ئۆجه‌لان، پێوه‌ندییه‌كانى سووریا و توركیا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات، گه‌یشته لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر ته‌ناهی، دواتریش ئابووری و سیاسی كه چه‌ندان گرێبه‌ست له‌زۆر سێكته‌ردا له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ستران.
پێوه‌ندییه‌كانى توركیا و سووریا له سه‌رده‌مى حزبی داد و گه‌شه‌پێدان، به سه‌ردانى ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتری توركیا بۆ سووریا له ساڵى 2000، پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته‌ى زیاتر برده پێشه‌وه كه دواتر ساڵى 2004 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانى توركیای كرد. پاشان رێككه‌وتن مینه چێنراوه‌كانى سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات هه‌ڵگرن و له جێیدا پڕۆژه‌ى گه‌شه‌پێدانى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
پێوه‌ندییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ى توركیا نماینده‌ى سووریاى ده‌كرد له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هاوكات توركیا دژى ئه‌مه‌ریكا وه‌ستایه‌وه له گه‌مارۆی ئابووری بۆ سه‌ر سووریا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵى نێوه‌ندگیری ده‌دا.
پێوه‌ندییه‌كانى سووریا و توركیا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى هاووڵاتییانى ئه‌و دوو وڵاته پێویستیان به ڤیزا نه‌بێت و ڤیزا له نێوان هه‌ردوو وڵات هاته هه‌ڵگرتن.
دواى گه‌یشتنى به‌هارى عه‌ره‌بی به سووریا، هه‌ڵوێستى توركیا جێگیر نه‌بووه به‌رامبه‌ر به رژێمى سووریا، به‌ڵكو به‌گوێره‌ى رووداوه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌گه‌رچى له سه‌ره‌تادا توركیا وه‌ك چاو‌دێر ده‌یڕوانی و خۆپیشاندانه‌كانى به پرسێكى ناوخۆیی ناو ده‌برد، به‌ڵام دواى په‌ره‌سه‌ندنى و به‌تایبه‌ت هاتنى داعش، توركیا هه‌ڵوێستى ئاشكرا كرد كه ده‌بێت ئه‌سه‌د سووریا جێ بهێڵێت. به‌ڵام به‌م دواییانه به‌تایبه‌ت دواى پشتگیریكردنى ئێران و رووسیا له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د، توركیا جۆرێك له نه‌رمى له هه‌ڵوێسته‌كه‌ى نواند و پاشگه‌ز بووه‌وه، بۆیه ئێسته ئه‌گه‌رچی پێوه‌ندییه‌كانى سووریا و توركیا به ته‌واوه‌تى پچڕاون، به‌ڵام توركیا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى جارانی نه‌ماوه له لادانى ئه‌سه‌د له شانۆى داهاتووی سووریا.
دژایه‌تیكردنى ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕى عێراق 2003
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووریا زۆر به‌توندى دژى لێدوانى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2003 وه‌ستایه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد پێوه‌ندییه‌كانى سووریا و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت دواى رووداوه‌كانى 11ى ئه‌یلوولی 2001 و دواتر رزگاركردنى عێراق له ده‌ست رژێمى به‌عس ساڵى 2003، به ته‌واوه‌تى تێك چوون و سووریا ئه‌مه‌ریكای به پشتگیریكردنى تیرۆر ناساند.
پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق
به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د دژى رووخانی رژێمى به‌عسی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ستایه‌وه، ئه‌وا دواى رووخانی به‌عس له عێراق به‌شێكى زۆری سه‌ركرده‌كانى به‌عس روویان له سووریا كرد، پاشان له‌وێوه به‌هاوكاری حكوومه‌تى سووریا خۆیان رێكخسته‌وه و هێزی چه‌كدارییان دروست كرده‌وه.
ساڵى 2009 نووری مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووی عێراق، رژێمى سووریای تۆمه‌تبار كرد به پشتگیریكردنى حزبی به‌عسی عێراقی و قاعیده كه له پشته‌وه‌ى تهقینهوهكانن له عێراقدا، به هۆیه‌وه حكوومه‌تى عێراق باڵوێزی خۆى له سووریا كشانده‌وه و سووریاش به‌هه‌مان شێوه باڵوێزی خۆى كشانده‌وه.
دواتر توركیا هه‌وڵى نێوه‌ندگیری دا، پاشانیش وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات له قاهیره به ئاماده‌بوونى كۆمكاری عه‌ره‌بی و نوێنه‌رانى توركیا، هه‌ردوولا یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد، عێراق سووریای به‌هاوكاری حزبی به‌عس و گرووپه تیرۆریستییه‌كان تۆمه‌تبار كرد كه هه‌واڵگری سووریا راهێنانیان پێ ده‌كات، ئه‌وه‌ى دووه‌میش عێراقی به به‌جێگه‌یاندنى فه‌رمانى وڵاتانى بیانى دژ به سووریا تۆمه‌تبار كرد، سه‌رئه‌نجام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و پێوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات وه‌ك خۆى مایه‌وه.