خانمه پێشكه‌شكاری لاوی شاری سلێمانی "سۆزان كه‌مال"، نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانی تووشی شۆك بوون به جوانییه‌كه‌ی.
سۆزان كه‌مال، له واڵی تایبه‌تی خۆی نوێترین وێنه‌ی به عه‌زیه‌یه‌كی سووری سه‌رنجڕاكێشه‌وه بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و پێشكه‌شكاره به‌و جۆره جل و به‌رگه ده‌ركه‌وێت.
ئه‌م خانمه به پڕجوڵه‌ترین و چالاكترین ئافره‌تی بواری ڕاگه‌یاند داده‌نرێت، له شه‌وانی ڕه‌مه‌زانی هه‌موو ساڵێك به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌یه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك ده‌بێت، یه‌كێكه له‌و ڕاگه‌یاندكارانه‌ی زۆرترین ده‌ركه‌وتنی به جلی كوردییه‌وه هه‌یه، له پڕۆگرامه‌كانیدا.
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تربه‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه.