ئه‌ستێره‌ی ناسراوی عه‌ره‌بی "سه‌عد ئه‌لموجه‌ڕه‌د" كلیپێكی نوێی به‌ناوی "LET GO"، بڵاو كرده‌وه.
له دوای ئه‌وه‌ی سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ كارێكی هونه‌ری نییه و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیه‌تی له نێو دادگا و زینداندا، چوونكه ناوبراو تۆمه‌تبار بوو به ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك كه ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر بوو، به‌ڵام له دوای ته‌واو بوونی كێشه‌كانی كلیپه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "LET GO" به‌رهه‌م هێناو بڵاوی كرده‌وه.
له ماوه‌ی 48 سعاتدا نزیكه‌ی نۆ ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی، ئێسته ڕێژه‌ی بینه‌ری ئه‌و كلیپه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 16,802,896 كه‌س.
سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د له دایكبووی ساڵی 1985ه‌و خه‌ڵكی مه‌غریبه، كوڕی هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی مه‌غربیه به‌ناوی "به‌شیر عه‌بدو" له ساڵی 2007 به‌شداری له پڕۆگرامی ستار ئه‌كادیمیدا كرد و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، ئێسته خاوه‌نی چه‌ند كارێكی هونه‌رییه، به‌ڵام به‌هۆی گۆرانی "معلم" ناوبانگی به‌ده‌ست هێنا.