هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی و عه‌ره‌بی "جۆرج وهسووف" له وڵاتی ئوردن ده‌ركه‌وێت و نوێترین وێنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت.
له وێنه‌كاندا جۆرج وهسووف شێوه و ڕووخساری ته‌واو گۆڕاوه و نه‌خۆشی و به‌ساڵاچوونی ته‌مه‌نی پێوه دیاره.
جۆرج وسوف له دایكبووی ساڵی 1961، خه‌ڵكی سووریایه و له پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌ش له دایك بووه، ئاینی مه‌سیحیه، له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نییه‌وه به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، هاوسه‌رگیری كردووه و باوكی سێ منداڵه.
له ساڵی 2011 تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی له‌شی ده‌وه‌ستێت له كاركردن، سێ ساڵ به ته‌واوی له هونه‌ر دابڕاوه، هاوڕێی دێرینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئێستای سووریایه، نابراو چه‌ن ملیاردێرێكی سعوودی و قه‌ته‌ڕی و ئیماڕاتی له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان وه‌ك هه‌وادارێك به‌رده‌وام خه‌رجی ژیانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌مه‌رنده عه‌ره‌به‌كان.