وڵاتی ئیتاڵیا ناسراوه به‌وه‌ی كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه له نێوان سروشتی جوانی سه‌وزایی و ده‌ریاكان، ئه‌مه جگه له كۆڵانه ڕووباره‌كانی كه به‌ناو ئه‌و شاره‌دا ده‌ڕوات.
ئیتاڵیا ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌وروپا و پایته‌خته‌كه‌ی شاری ڕۆمایه و دوو وڵاتی بچووكی سه‌ربه‌خۆی ڤاتیكان و سان مارینۆی تێدایه، هاوسنووره له باكوره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی فڕه‌نسا و سویسڕا.
ئیتاڵیا به‌شێكی زۆر شوێنه‌واری مێژووی شارستانیه‌تی یۆنانی و ڕۆمانی تێدایه، یه‌كێكیشه له‌و وڵاتانه‌ی ناسراوه به‌وه‌ی خاوه‌نی خواردنی خۆش و به‌تامه له جیهاندا، به‌تایبه‌ت پیتزا.