توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خواردنی گێزه‌ر چه‌ندان سوودی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی، ھه‌روه‌ھا مرۆڤ له چه‌ندان نه‌خۆشیی ده‌پارێزێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ند پێكھاته‌ی گرنگی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵیك ڤیتامین، بۆیه كۆمه‌ڵیك سوود به‌ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت و گرنگترین سووده‌كانیشی بریتین له:
یه‌كه‌م - دژه شێرپه‌نجه‌یه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، كۆڵۆن و سییه‌كان.
دووه‌م - ده‌بێته ھۆی به‌ھێزبوونی ڕاده‌ی بینین.
سێیه‌م- جه‌سته پاك ده‌كاته‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌كان.
چواره‌م - سوودی بۆ پووك و ددانه‌كان ھه‌یه ھه‌روه‌ھا سیمایه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌دات به‌پێست.
پێنجه‌م - ڕێگری ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار.
هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی گێزه‌ری سروشتی یه‌كێكه له خواردنه‌وه هه‌ره ته‌ندروسته‌كان، به خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ته‌نیا په‌رداخێك له‌م شه‌ربه‌ته هه‌ست به به‌ره‌پێشچوونێكی به‌رچاو ده‌كه‌یت له ڕووی ته‌ندروستی دا.
ئه‌مانه هه‌ندێكن له سووده گرنگه‌كانی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر:
- ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی بڕێكی به‌رچاو له (كارۆتینۆید) له گێزه‌ردا.
- بڕێكی باش ڕیشاڵی تێدایه، ڕیشال یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌دات و رێژه‌ی كۆڵیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.
- به‌هۆی ڤیتامین A سوودی بۆ چاوه‌كان و پێست هه‌یه، جگه‌ر به‌هێز ده‌كات.
- بڕێكی به‌رچاو كانزای جۆراوجۆری تێدایه كه گرنگن بۆ چه‌ندان پرۆسه و چالاكی جیاوازی جه‌سته هه‌یه، هه‌روه‌ها سوودی بۆ ته‌ندروستی ددانه‌كان هه‌یه.