ژنێك هاوسەرەكەی خۆی كوشت

:: AM:11:46:13/08/2017 ‌

ئەو ئافرەتەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەی سەدری ڕۆژهەڵاتی بەغدا هاوسەرەكەی خۆی كوشت، لە كاتی هەوڵدانی بۆ چوونە توركیا لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە گیرا.

سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای كرد، هێزێكی تەناهی ئەو ئافرەتەی لە درەنگانی شەوی ڕابردوو گرت، كە بەهۆی ناكۆكی خێزانییەوە لە ماوەی ڕابردوو بە چەقۆ هێرشی كردە سەر مێردەكەی و كۆتای بە ژیانی هێنا، ئەویش لەسەر ناكۆكی خێزانی نێوانیان.

ئاماژەی دا، هەڵمەتی گرتنی ئەو ئافرەتە لە كاتێكدا بووە كە ناوبراو ویستوویەتی بەرەو توركیا گەشت بكات و عێراق جێ بهێڵێت، بەڵام لە فڕۆكەخانە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی بەغداوە گیراوە و ڕادەستی هێزە تەناهییەكان كراوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا دووپاتی لە گرتنی ئەو ژنە كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، بەپێی یاسا سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.

ئەو ژنە ناوی "سابرین"ە و مێردەكەی ناوی حەیدەر بوو، لە ناو ماڵەكەی خۆیان لە ناوچەی سەدری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بە چەقۆ هێرشی كردە سەر پیاوەكە و كۆتای بە ژیانی هێنا، دواتریش خۆی لە شاردووەتەوە و شەوی ڕابردووش ویستوویەتی بە فڕۆكە خۆی بگەیەنێتە توركیا، بەڵام لە فڕۆكەخانە گیراوە.

سەرچاوە/سكای پرێس.



وشە - باز ئه‌حمه‌د