مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ڵێت، ھه‌رێمی كوردستان تاكه ھاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆیه داوا ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی ریفراندۆم دوا بخات، به مانای فشار نایه‌ت و ته‌نیا داواكارییه، چونكه كوردستانیش داوای ئه‌لته‌رناتیفی كردووه له به‌رامبه‌ر دواخستنی.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ به "وشه"ی گوت، داواكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم نوێ نییه و پێشتریش كراوه، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه نه فشاره و نه كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ھه‌یه، چونكه سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان پێی گوتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه دوا بخرێت، ئهلتهرناتیفمان بده‌نێ و چ كاتێكیش بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه گونجاوه، به‌ڵام ئه‌وان ھیچ وه‌ڵامێكیان نییه.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكا به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك دژی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ھه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام داوای دواخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایی دیاره، ئه‌وان ستراتیژێكی خۆیان ھه‌یه و لای ئه‌وان ئاسانه، ده‌توانن بیگۆڕن و له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئێسته ھه‌یه بیگونجێنن، به‌ڵام ھه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك پلانی خۆی ھه‌یه و ناتوانی بیگۆڕێت.
ئه‌و چاودێره هه‌روه‌ها گوتی، ھه‌رێمی كوردستان یه‌ك ئه‌لته‌رناتیفی ھه‌یه ئه‌ویش ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك ئه‌لته‌رناتیفی ھه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئێسته، بۆ نموونه له كاتێك ئه‌مه‌ریكا ویستی ھێرشی سه‌ر عێراق بكات، ویستی له رێی توركیاوه ئه‌و ھێرشه بكات و سوپای توركیاش به‌شداری بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان رازی نه‌بوو توركیا به‌شدار بێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ترسێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه بچێت و له‌رێی كوێته‌وه ھێرشی كرده سه‌ر عێراق، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ئه‌لته‌رناتیفیان زۆره.
خه‌سرۆ رای گه‌یاند، ھیچ مه‌ترسییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم له ھه‌رێمی كوردستان نییه، چونكه ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت ھه‌رێمی كوردستان تاكه لایه‌نه له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكه‌كه‌یش ھهوڵوێستیان به‌رامبه‌ری ئه‌رێنییه و ھاوپه‌یمانی واشنتنن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و وڵاته ئه‌و ھهوڵوێستهی ھاوشێوه‌ی كورد له‌لایه‌ن تورك و فاس و عه‌ره‌ب نه‌بینێت وابێت، بۆیه له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورد تاكه ھاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم