هه‌ستكردن به سووتانی گه‌ده هه‌ندێ جار ده‌گاته قوڕگ و ده‌بێته هۆی تاڵبوونی ناوده‌م و هه‌ستكردن به ئازاری گه‌ده، ده‌توانن ئه‌م ڕێیانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه به‌كار بێنن .
یه‌كه‌م - دوور بكه‌وه له خواردنی هه‌ندێك جۆری خۆراك كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌م كێشه‌یه، له‌وانه‌ش شۆكۆلاته و دۆشاوی ته‌ماته و نه‌عنا و له‌جیاتی خواردنه‌وه گازییه‌كان ئاو بخۆره‌وه .
دووه‌م - خواردنه سووره‌كراوه‌كان كه بڕێكی زۆر ڕۆن له پێكهاته‌یاندا هه‌یه و پێویستیان به كاتێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ده‌دا هه‌رس ببن، هۆكارن بۆ سووتانه‌وه‌ی گه‌ده، باشتر وایه ئه‌م جۆره خواردنانه له ژه‌مه‌كانتدا كه‌م بكه‌یته‌وه .
سێیه‌م – ئاگادار به كه‌مخواردن و زۆرخواردنی خۆراك هه‌ردووكیان ئازاری گه‌ده دروست ده‌كه‌ن، بڕی پێویستی جه‌سته‌ت خواردن بخۆ و له‌م كێشه‌یه دوور به .
چواره‌م - دوور بكه‌وه‌ره‌وه له زیاده‌ڕه‌ویكردن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، چونكه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ سووتاندنه‌وه‌ی گه‌ده .
پێنجه‌م - دابه‌زینی كێش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی زیادبوونی ترشه‌ڵۆكی ناو گه‌ده و ئه‌مه‌ش سووتانه‌وه‌ی گه‌ده ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت .
شه‌شه‌م - جگه‌ره مه‌كێشه ئه‌و پێكهاته كیمیاییه‌ی له جگه‌ره‌دا هه‌یه، ماسولكه‌كانی گه‌ده لاواز ده‌كات كه به‌رپرسه له هه‌رسكردنی خۆراك و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی ترشه‌ڵۆكی ناو گه‌ده .
حه‌وته‌م - دوو بۆ سێ سه‌عات پێش نووستن نان مه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری ئه‌م كێشه‌یه نه‌بیته‌وه .