مایكرۆسۆفت پێك هاتووه له كۆمپانیایه‌كی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رهه‌مهێنانی زانیاریی كۆمپیۆته‌ر. مێژووی مایكرۆسۆفت له چواری نیسانی 1975 ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی كه به ده‌ستی (بیل گه‌یتس Bill Gates و پل ئالن (Paul Allen له ئالبۆكێركی دامه‌زرا.
مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت وۆرد پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ن. مایكرۆسۆفت داهاتی ساڵانه‌ی 42.28 ملیار دۆلار بوو و 76 هه‌زار كارمه‌ندی له 102 وڵات هه‌بوو كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ها له بواری دانان و دروستكردن و پێشكه‌شكردنی بروانامه و پشتیوانی له خزمه‌تكاری سۆفت وێر بۆ كۆمپیۆته‌ره‌كان، ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه.
دامه‌زراندنی مایكرۆسۆفت 1985-1975
له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می 1975 كه زانیاری له باره‌ی Altair 8800 له خۆ گرتبوو. بیل گه‌یتس له‌گه‌ڵ كۆمپانیای MITS1 كه دروستكه‌ری ئه‌و كۆمپیۆته‌ره بچووكه بوو، پێوه‌ندی كرد و ئه‌وانی له به‌رهه‌مهێنانی سۆفت وێرێكی به‌رنامه نووسی بۆ Altair 8800 كه ناوی بێسیكی ''Basic'' لێ نابوو ئاگادار كرده‌وه.
بیل گه‌یتس ئه‌وكات كۆمپیۆته‌ری Altair و هیچ ئامێرێكی وه‌رگێرانی نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووبوو له سازدانی سۆفت وێر، ئه‌و و ئالن به‌رنامه‌یه‌كی ته‌وایان نووسی. وه‌رگێڕان له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه كاری كرد و MITS رازی بوو به كڕینی Basic بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ به ناوی Altair Basic ڕه‌وانه‌ی بازاڕ بكات.
گه‌یتس كۆلیجی هارواردی به جێ هێشت و بۆ ئالبۆكركی له نیومێكزیكۆ واته ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه MITS لێ بوو ڕۆیشت و مایكرۆسۆفتی له‌وێ دامه‌زراند.
ناوی مایكرۆسۆفت یه‌كه‌مین جار به ڕێی بیل گه‌یتس له نامه‌یه‌كدا كه له 29 نوڤێمبه‌ری 1975 بۆ ( پل ئالن) نووسی بوو به‌كار هێنرا و له 26 تشرینی دووه‌می 1977 به ناونیشانی هێمای بازری تۆمار كرا.
یه‌كه‌مین ئۆفیسی نێونه‌ته‌ویی مایكرۆسۆفت له یه‌كه‌مین رۆژی كانوونی دووه‌می ساڵی 1978 له ژاپۆن به ناوی Microsoft ASCII به ناونیشانی ئێسته‌ی Microsoft Japan دامه‌زرا. له یه‌كی كانوونی دووه‌می 1979 كۆمپانیا له ئالبۆكركی بۆ شوێنی نوێی له Bellevue له واشنتن گواسترایه‌وه.
ئێستیو بالمر له ساڵی 1980 پێوه‌ندی به‌وانه‌وه كرد و له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بیل گه‌یتس بۆ كۆمپانیا ڕازی بوو، مایكرۆسۆفت یه‌كه‌مین سیسته‌می سه‌ره‌كی خۆی له ساڵی 1980 ڕه‌وانی بازاڕ كرد. ئه‌و سیسته‌مه سه‌ره‌كییه كۆپییه‌ك بوو له گۆڕانكاری یونیكس Unix كه به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له كۆمپانیای AT&T2 به ناونیشانی (زی نێكس (Xenix ڕه‌وانه‌ی بازاڕ كرا.
دواتر له ساڵی 1989 بیڵ و ئاڵن هه‌ستان به دامه‌زراندنی مایكرۆسۆفت ئۆفیس كه پێك دێت له وۆرد و پاوه‌ر پۆینت و ئه‌كسڵ و چه‌ندان جۆری تر كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو له‌م كۆمپانیایه.