خانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆیه‌ی نینۆك بۆ خۆیان به‌كار ده‌هێنن و به یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین جوانكارییه‌كانیان داناوه، زۆر جار له به‌رده‌م منداڵه ساواكه‌یان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود له نینۆكی كچهكانیشیاندا تاقی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی لێی ئاگادار بن زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی خۆیان و منداڵه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌ندێك خانم به‌رده‌وام نینۆكه‌كانی بۆیه كردووه، ڕه‌نگكردنی نینۆكی لێ بووه به نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی و پێی وایه ئه‌گه‌ر نینۆك بۆیه‌ی پێوه نه‌بێت، زۆر سیمایه‌كی نامۆ و ناشیرینی پێ ده‌به‌خشێت، له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بۆیه‌كردنی نینۆك تایبه‌ت بكرێت به ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌ته‌كان، زۆر سه‌رنجڕاكێشی و جوانییه‌كه‌ی زیاتر پێوه دیار ده‌بێت، له زه‌ردبوونی سه‌ری نینۆكه‌كانیشت ده‌تپارێزێ و ناهێڵێ تووشی داخوران و چین لێبوونه‌وه ببێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند خانمێكی به‌كارهێنه‌ری بۆیه‌ی نینۆك ئه‌نجام دا له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت ده‌ركه‌وت، دوای 10 سه‌عات له به‌كارهێنانی بۆیه %100 خانمان تووشی كه‌مبوونه‌وه‌ی فۆسفاتی سیانی و كلۆر ده‌كات، هه‌روه‌ها 10 چین ڕه‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر نینۆك به سروشتی هه‌یه، نزیكه‌ی هه‌شتی كه‌متر ده‌بێته‌وه و نینۆك به‌ره‌و ڕه‌نگێكی نائاسایی ده‌بات.
مه‌ترسییه‌كی تریش كه به خانمانی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گۆڕانكارییهیه كه به‌سه‌ر مولووله‌كانی گواسته‌وه‌ی خوێنی ده‌هێنێت، هه‌ندێك جاریش كار ده‌كاته سه‌ر هۆرمۆنه‌كان و ده‌كرێ فۆسفاتی سیانی و كلۆرهكهش به‌شداری بكه‌ن له تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان و گه‌شه‌كردنی نینۆكه‌كه.
ئه‌م كاریگهرییانهش مه‌ترسییه‌كی زیاتر له منداڵ دروست ده‌كات و به ڕێژه‌ی دوو ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ هه‌یه، چونكه هه‌ر تێكچوونێك له هۆرمۆنه‌كانی منداڵدا وا ده‌كات له گه‌شه‌كردنی ته‌واوی جه‌سته‌ی خاوی بكاته‌وه، بۆنه‌كه‌شی مه‌ترسی كزبوونی چاو و لاوازكردنی هه‌ستی بۆنكردنی له منداڵی ساوادا هه‌یه.
یه‌كێك له پێكهاته‌كانی له بۆیه‌ی نینۆكدا هه‌یه پێی ده‌گوترێت ''فۆرماڵدیهاید''، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی تووشبوونی منداڵ به ڕه‌بوو و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان، هه‌روه‌ها ''تۆلۆوین''ی تێدایه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی منداڵ و زیان گه‌یاندن به نه‌رمی و سافی پێست.